تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گامییر
جوورە قالۆچەیەکی باڵدارە و درێژ و باڵەکانی کەسک یا بۆرە.
گاییکە
جوورە ئێسترێکە لە نێوانی کەر و گا دا پەیدا دەبێ.
گرییشە (مەنگ.)
تەشقەڵە٬ شڵتاخ.
گرێ نییر
کرێ و خڕی نیرییە٬ کە لەنێوەڕاستی تیرەکە دایە .
گزییتە
گزیرتە٬ دوورگە.
گوویین
فەلەک زەدە ٬ بەدبەخت٬ گێچەڵ هەڵایسین٬ باڵندەیەکە بەشەو دەخوێنێت.
گوییک
گوینگلک٬ گووێنی .
گۆلیینە (خۆ.)
تەشوێیەکی گچکەیە ٬ ناوی کەوچکی داری پێ دەکۆڵرێ.
گۆیین (باک.)
باڵندەیە کە شەوان بێدارە ٬ گۆرین.
گەیین
کەیشتن٬ڕەسین٬گەیشتنی میوه٬(هەورا.)یاوای.
گەییک
بڕوانە:ووشەی گەیتوو.
دوولایی
مرازێکی ئاسنینی سەر قوڵفدارە ئالقەڕێزی بەسەر دادەکرێ و لەسەر ویشەوە قفڵ دەدرێ
ئابۆریی(هەورا)
دەستندە، دەم و جەم، هۆی گوزەران، پاشڕۆژ، دەست پێوەگرتن، گلدانەوە._ ئابۆری ناس، وەرمزان، وەرامناس، پسپۆڕی وەرامی._ زانی: ئابۆری ناسی، وەرمزانی._ ناس: بڕوانە ئابۆری زان._ ناسی: بڕوانە ئابۆری زانی
ئاخەلێوکۆتایی
کۆتایی کارو فەرمان و هەمووچتێک
ئارهایی(باک)
ژانی کولانەوە، ئازارێکی هەمیشەییە لە ئەندامێکدا، تووشی کێشەو ڕووشەهاتن
ئاریی
بڕوانە: ئاری. گەورە، بەختیار، نێوی نێرینانە، (باک) یاریکاری، یارمەتی، خۆڵەمێش
ئازادەڕیی
ئازاری سیی
دیق، (بڵ، دەردە باریکە
ئازایی
خۆرتی، پاڵەوانی، بەجەرگی، نەترسان، جامێری، ڕەندی، ئەگیدی، چاڤ سۆری، دلێری، زاخی، پڕکێشی، زاتداری، نەترسی، بێ باکی. نا_ ک حیزی، سستی، تەپی، تەنبەڵی
ئاسایی
وەکوو، وەک، هەروەکوو؛ خۆت ئاسایی: وەکوو تۆ
ئاسوودەیی
ئاسیایی
دانیشتوانی ئاسیا
ئاشوەستایی
وەستایەتی ئاشی
ئاشکرایی
بەرچاوی، شتیاری.به_: بە بێ پێچ و پەناو شاردنەوە
ئاغایی
بڕوانە: ئاغایانە، ڕێ و ڕەووشتی ئاغایان
ئاغەسووریی
هۆزێکی کوردە
ئامادەیی
سازی، زیچ، رێک و پێکی چت
ئامایی
ئامبایی
هاواڵی، برادەرایەتی