تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەوی بین (باک.)
ووشک بوون و پێگەیشتنی گوڵی دانەوێڵە لەپێش کاتی خوێدا.
شەوین
(جا.): شەوئاژۆ. مەڕ بەشەو لەوەڕاندن، نۆبەت بەشەو گرتن. شەوێکی خۆشه لە بەهاراندا، کە باران باریبێ و خۆشی کردبێتەوە. شەو لەوەڕی ئاژاڵانە لە چۆل و چیایاندا.
شەڤخووین (باک.)
شەونخوونی. لەپڕڕا بەشەو ناحەزان دادان.
شەڤچەڕین (باد.)
شەڤین
ئالیکی شەوێی ووڵاخ و ئاژاڵانە.
شەکرەگووین
جووره گووێنێکیشه کە تیرەی لێدەگیرێت.
شەیتان پێ پێکەنین
مەبەس لە خۆ ناسینی کچ و کو«ڕە لەتافی لاویدا.
عەرەقچین
ئارەقچن (کڵاو).
عەسرین
ڕق گرتنی مناڵ کە درەنگ ژیربێتەوه، لە ئەسرین هەڵوەراندن وەرگیراوه.
عەین
ناوی تیپێکی کوردییه (ع).
غارین
غەزرین
زیزبوون٬خەزرین٬ تۆران و قسەنەکردنی یەکێک لەگەڵ کەسێکی تر٬ ڕق هەستان٬ جەنەگرتن
غەلین
(باک.): خەلین٬ کەلین٬ هێڵنج هاتنە وە
غەمگین
خەمگین٬ پڕەش٬ پەرۆشدار٬ -ی:خەمگینی
غەمین
خەمین٬خەمبار
غەیدین
(باک.): توڕەوسڵ بوون٬ زیزبوون٬ ڕق هەستان
غەین
ناوی تیپێکی کوردیە(غ)
فامین
تێگەییشتن
فرامین
فراوین٬فرایین٬ قاوەڵتوون