تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەیینکە
ئاردێکە دەکرێ بە گونکەوە لەکاتی کردنەوەیدا بە نان تا بەدەست و تیرۆکەوە نەنووسێ
پەیینکە(ئەردە)
ئاردێکە لەسەر کەوڵی بڵاو دەکەنەوە تا هەویرە ئەنگوتکی پێوە نەنووسێ
چادرنشینی
کۆچەری، چۆلگەردی، چۆلنشینی
چارپینە
(باک) جوورە هەڵپەڕینێکە. (باک) چووارپینە، ناپایەدار، بێفریشک
چارپینەیی
بێ پایەیی، بێفریشکی
چارینی
(باک) چوارلک، چوار خشتەکی
چارەگەبووزینە(کۆ)
کۆڵووانە
چاڤینووک(زا)
چاڤکەر
چاڵتینگ
قووڵکەستۆ، قووڵکەی ژێرگەردنێ
چاڵدووینە(ئەردە)
چاڵی دۆینە، شووێنێکە کەشک یا پەنیری لە شیری ترش دەگرن
چرینگە
چرینگەچرینگ
ترینگەترینگ، دەنگی داسییە، کەوە قەرسیلی دەکەوێ، قاپ و قاچاخی مسیش، کە وێک دەکەون_ی لێوەدێ
چنینەوە
ڤەچناندن. گۆرەوی و بەڕەو مافوورەو تنراوانی تری هەڵوەشاو بەکار دەبرێ بۆ چنینی شتی دیکە. کۆکردنەوەی دانەوێڵەی ڕژاو یا بەری داری هەڵوەریوو ئیتر
چووار ئایینە(ئەردە)
چووار ئاوێنە
چووارپینە
چارپینەیە لەسەر پەنجەو پانیەی، کەوشی دەدرێ. ناپایەدار، بێفریشک
چووالەشینکە(کۆ)
چیای زینی دەرگەڵەی
کەوتتوتە باکووری ڕۆژەڵاتی ڕەواندزێ بەرەو حاجی ئۆمەران
چیناوی
جوورە پارچەیێکی ئاوریشمی جووانی ڕەنگاوڕەنگە ژنان دەیکەن بە کاڵا
چیندار
لۆچدار، چرچ._کردن: قەرمچاندن، گرژکردن، چکووڕاندن