تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەمدینان
خاکێکه، کە شەمدینی تێدا ڕۆنیشتوون.
شەمزینان
شەهنشینی
شەهینۆک (باک.)
شەواشینگ
دارێکە بەرەکەی وەک چوواڵە وایە خۆشدەکرێ و دەخورێ و پێی دەڵێن بایەف.
شەواڵشینک
(سۆرا.) داری چەقالەیە، کاڵەشین.
عاینەمەل
بڕوانه: عەینەمەل.
عینسان
لە انسان وەرگیراوە
عەینەمەل
ئاینەمەل، حاینەمەل، غەزایی، تووەخۆره، باڵندەیێکی بۆرەقنەی دندووک تیژه بە شێوه وەکەندەسمه دەچێ و ڕەنگاوڕەنگه، مێمڵی کوللەیە هەرساڵێکی کولله زۆربێ ئەویش پەیدا دەبێ، هەر ساڵێکی کولله نەبێ ئەویش دیارنیه کاتێکی بەگژ کوللەدا دەچی زووزوو خۆی لە ئاو هەڵدەکێشێ تا نزیکی ئاو نەبێ ئاو نەبێ شەڕێ ناکات چوونکوو ژاری کوللەکه توک و پەڕی هەڵدەوەرێنی ئەگەر زوو خۆی نەشووات.
غاینەمەل
خاینەمەل٬ خەزایی٬ تووخۆرە
غەزینە
خەزینه٬شووێنێکە تایبەتیە لە گەرماو کە ئاوی گەرمی تێدایە٬ تیان
غەزینەکردن
خەزنکردن
فراڤینخوواردن
(باک.): نانی نیوەڕۆیە خوواردن
فڕفینگ
(زرا.):هەڵامەت٬پەسیو
فینا
(باک.): کڵاوی شەوێ لە لبادی ڕەشە٬ مینا
فیناز
کردەوەی ناشیرین
فینجان
فننجان
فینجانێن
گەمەیەکە بە فینجان دەکرێت
فینجە
ووشەیەکە هەمیشە لە دووای ئینجەوە بەکاردێنرێ٬ واتای پتر٬ زۆرتره٬ کە هەر قسەیەکی دیکەی ئینجە و فینجەی پێوە مەنێ و مەیڕازێنەوە٬ ئینجه٬ ئینجەوئینجە٬ خشڵ٬ کەرەستەی ڕازاندنەوە
فینوو
(باک.): تاواندار٬ تاوانبار٬ سووچدار٬ لاپرەسەنی