تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شینکه
جووره تفەنگێکه لە دەمەوه دادەگیرێتەوه. تفەنگی ساچمەزەن، که له لوولەوه بارووت یا ساچمەی تێدەکرێ. زەوی لم و زیخەڵان، که بەکاری کشتوکاڵ نایەت و گیای لێ سەووز نابێ. کەوەله، برینێکه له پەنجه دەدرێت وەکوو موو بە ژان و ژوواره. (ئەرده.) شین، کەووگ، سەوز.
شینکی
ئەسپێکه ڕەنگی شین بێ.
شینکەبی
شینگا
شینگه، شووێنێکه شینی و شیوەنی لێ بکرێ.
شینگه
شینۆک (باک.)
قەزوان، کەزوان. زیپکه و قنچکەی ئاو و کێم و هەوادار.
شینی
ژمارەیێکی زۆر، دەستەیێکی زۆر. (باک.) شین، شیوەن. (باک.) شیناوەردی، شینایی. گیایەکه شین بووه، دهخڵەکه شین بووه.
شینی گایانگێو
جوومار، گەورەمار، مارێکی مەیله و پان و ئەستووره و خاڵخاڵ و شەڕ فرۆشه.
شینە سەرکاڵ
شینەزەلام، (باد.) لۆق لۆقێن، بۆ کەسێکی زۆر زەلام و ناقۆڵا و سووک بەکاردەبرێ.
شینەبارانه
خوڕڕەمەبارانه.
شینەبی
شینەشاهۆ
شینەشاوه، شیرین شاهۆ، پەلەوەرێکه بەقەد لەگلەگییه و گۆشتیشی دەخورێ.
شینەشاوه
باڵندەیێکه، شینەشاهۆ، شاوه، مەلێکی لاقو مل درێژه.
شینەوارک
شووێنێکه، کە چتی تێدا بووبێ و کۆکرابێتەوه لەپاشان بچی بۆچت تێدا دۆزێنەوەی.
شیوەهەینی
چێشت بە هەژاراندانه لە ئێوارەی هەینییاندا.
شێخ بوزەینی
هۆزێکی کورده لە کەناری کەرکووکێ.
شێره بەفرینه
شێرێکه لە بەفر دروست دەکرێ لەلایەن منداڵانەوه.
شێلینگ
شێلنگ، ڕێژن، دەستڕێژی تفەنگ و تۆپان. (جا.) شێلک.
شەرمینی (خۆ.)
مەیخۆش(بۆ هەناردەبێ).
شەلەمینکەرە
بابردەڵە، تۆپێکه لە مووی گیایی ووشک. جووره گوڵێکی زۆر جووانە. لە جووره دروێکی سپی جووێ دەبێتەوە و با ڕای دەفڕێنی وەکوو گویرێکی وایه بەڵان سووک و تنووکه بە کەمترین هەوایەک وە حەوا دەکەوێ.