تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جۆکێویلە(باک)
جههداسی، جەهداسک
جیقنەسپیلکە(موک)
ڕیقنەسپیلکە، لۆغان، نێودەمی پەڕەووران بە تایبەتی هی ماڵەکی جوورە زیپکەیەکی دەردەکات سپین و چارەی دژوارە، پیوازی پیشاو یا سالیسیلات یەک لە 8 یا پەرمەنگەنات 2 لە (1000)ی دەدەنێ
جیلوە
زاخاو، نەشوونما، (عیشوە). پرشەنگ، ڕووناکی، خۆر._گەر: عیشوەگەر، سەرگران._ی: عیشوەگەری، سەرگرانی. ناوی یەکێکە لە دوو پەرتووکە ئاسمانییەکانی برا یەزیدییە کوردەکانمان گۆیا شێخ ئادی کوڕی عەدێی مسافر نووسیویەتی، کە خەڵکی هەکاری بووە
جیلەبڕین
جۆگەی تازە نۆکەن
جێگەهەنگوورشیلان
دۆڵە، دووڵیان
جەندیلە(هەو)
کوندەیێکی ئاوێیە لە پێستی کاریلەو بەرخان دروست دەکرێ و قامیشێکیشی تێدەخرێ تا کاروانچی و سەپانان ئاوی پێ بخۆنەوە. (دزە) جەوەندە
جەوی خشیلک
جیوەی خوژیلک
حاجیلە (باد.):
گوڵخەزێم، گیایەکە بەکوتراوی داوێژرێتە سەر جێگای دووپشک پێوەدراو. ئارەقەکەشی لە چاوی تێکچوو و ژندار بکرێ زۆر بەسوودە. گوڵێکی بەهاری لاسک بەرزە وەک نێرگز وایە، بەلام چاوە زەردەکەی بەرزە، بەری گیایەکییە لە نێو دەغڵیدا دەڕوێ و تاڵە. حاجی بەیان.
حیلاندن
کۆڕاندن،هیرین0-ی ئەسپ وماین:شهین،شەهین.
حیلم
بەنێکەلەقاڵی هەڵدەپێچرێ وگرێ دەدرێ ودەقرتێنرێ لەکاتی تەنینیدا.
حیلنای ئەسپی(هەورا.)
حیلاندنی ئەسپ.
حیلک وهۆڕ
حیلکەحیلکی زۆر.
حیلکە
دەنگی پێکەنین.
حیلکەحیلک
حرکەحرک،حرمەحرم.پێکەنینی بێ جێیە،قاقای پێکەنێن،پێکەنینی یەک بەدووای یەکتری بەبێ پسانەوە
حیلە
کۆڕان،شەهین،دەنگی ووڵاخی بەرزەیەبەجانوودەوە.گۆڕە.فێڵ.فەرەج،تەڵەکە.
حیلەباز
فێڵباز.-ی:فێڵ.بازی
حیلەحیلە
(هەورا.):کۆڕەکۆڕ،گۆڕەگۆڕ.حیلەییەکەلەدووای یەکتری.
حەرسیلە (باد.):
بەردێکی گۆشەدارە لەسەرسیلەی دیوار دادەنرێ لەکاتی دروست کردنیدا لەلایەن وەستاوە.
حەسیلک(باد.):
حەفتڕەنگیلە (ئەردە.):
باڵندەیێکی بچووکی ڕەنگاوڕەنگەبەقەد چۆلەکەیەکییە.