تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تڕلەیلێ
بریتییە لە مەردومی بێ نموودی هیچ و پووچ
تڤیلک(باد)
تۆڕتۆڕاویلکە
چتی زۆر تراو
تیتیلیسک(شا)
گیایەکە
تیتیلەو بیبیلە
بێچوولەی ووردی گیاندار. چیرۆکی بزنۆکەو مەڕۆکە، کە بۆ منداڵان دەکرێ
تیلاوتیل
خووارو خێچ، خووارەوار
تیلاک
گۆشە. به_ی چاو تەماشای کرد: بە گۆشەی چاو تەماشای کرد. (گەرددزە) پێچ، پۆتراک، سەر و پۆتراک. پێچی خووار، پۆتڕاکی خووار. سەرتاووسی، کەسێکە پێش سەری مووی پێوەنەبێ
تیلایی
تیلماسک
پارچەی درێژو باریکە ، سا لە هەر چتێکی کرابێتەوە. تیسمال، تیلمە. (کۆهەورا) زەنگەتەترێ
تیلک(ڕەوا.، هەو)
قامک، تل._ێک لە ڕۆن یا لە دۆشاویدان بۆ چێژتنی. چووز._پێوەکردن: چووز پێوەکردن
تیلکە
تیڵکە، دیزەیێکە ماستی تێدا دەمەیێنرێ واتا شیری تێدا هەوێندەکرێ تا ببێتە ماست
تیلی بەرانبەرێن
تیر ئاوێژتنی دوو کەس بۆ کەللای یەکتری
تیلێن
مەڕمەڕێن، کەللایێن
تیلە
(فە) توولەی دارەمێوی. (دەر) کۆڵ، تێلەگە. ڕەشتاڵە، ئاژاڵ و ووڵاخی ڕەشتاڵە. (باک) ئازاد، ڕزگار، بەخشراو، پاکانەکراو. کەچ، خووار، سیلە._ی چاو: سیلەی چاو
تیلەقەیپشتی
بڕبڕەی پشتی، کاریتەی پشتی
تیلەکۆ
پارچە هەرێمەکە، لە کوردستانی ئێرانێداو ناوی هۆزێکیشە، کە لەوێدا جێگیربووە
تەشپیلۆکە
تەشیلان(لو)
تەشیلە
لۆکە یا خورییەکە، کە بە خەڕەک ڕێسرابێ و لە دووخدا ماڵرابێ. خولخولۆکەیەکی دارینە ماشەری پێدا دەکرێ و لەسەری دەکرێ بە گوڵۆڵە. هەڵمات