تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سمایل
ناوی نێرانە ٬بچووکراوەی ئیسماعیلە.
سهویل(باک)
گۆزەلە.
سوەیل(ئەردە)
ئەستێرەی سیوەیل.
سیل
بڕوانە: سیلەبەند. دەردەباریکە٬ دیق.
سەبیل
(هەورا.): سەبیلە
سەرتیل
بەو گوریسانە دەڵێن٬ کە سەرێکیان بەدەوارەوەیە و سەرەکەی تریان لە گوڵمیخ یا سینگی قایم دەکرێ.
سەرپیل
سەفیل
نزم، هیچ وپووچ، ناکەس.
سەلیل(باک)
باخچەی منداڵان،ڕەوڕەوەی منداڵ، کەپێی فێرە دەمەڵینی گۆبە.
سەیل (ئەردە.)
شفتیل
شووڵی تەڕ و باریک، کە لە چت بپێچرێ.
شفرەی فیل
دوو ددانه درێژەکانی فیلی.
شەلیل (ئەرده.)
جووره خۆخێکه توکی پێوەنییه.
عەزرائیل
فریشتەی گیان کێشانه.
فتیل
پڵیتە٬ ئەو دەزوو یا پەڕۆ بادراوەیە کە لەناو ڕۆنگەرچەک و ئیتردا لەناو فانووس و چرای دەنێن و هەم بەو پڵیتەش دەڵێن کە لەناو چراو لامپاو فانووس و ئیتر دەنێن٬ پێش نەختێ لەناو ڕۆنگەر چەکی ناو قودێکییان دەناو هەڵیان دەکرد
فرجیل
دانەوێڵەی نیوە کوڵاو
فرچیل
دانەوێڵەیەکە نیوەکوڵ بووبێ٬نۆکەکە-بووە
فیل
داعبایەکی گەورەی گەرمیانی بە هێزە سەروملی ئەستوور و زلە دەمی ناگاتە زەوی بە قورتمی چتی لەسەر زەوی کۆدەکاتەوە و بڵندی دەکات و دەگەیەنێتە زاری و دەیخووا. پایەی بچووکە لە نێو ئاوێدا دروستدەکرێ بۆ بەشبەشکردنی. مرازێکە لەگەمەی شەترەنجێدا ناوی دامەیێکییە لە دامەکانی گەمەی شەترەنجێ
فەتیل
(باک.): فتیلە