تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شیلی
(باک.) ئاوی گیایانه، شیله. شیلیا قەلوونێ: خڵتەی قەلیانێ.
شیلەتین
شیرەتێن، شیرتێن.
شیلەجۆ
شیرەجۆ، جۆشیره، کاتێکه جۆ شیرەکەی ڕەق بووبێ نزیکی گەیشتن و درەو کردنی هاتبێ.
شیلەشووانانه
گیایەکه.
شیلەوگەرم
شیرەو گەرم. شلەمەنیەکه نەزۆر گەرم بێ.
شیلەپانه
(دزه.) گیایەکه وەکا ڕووشی دەچێ لەنێو برنجی شین دەبێ بەقەد چەڵتووکیش بڵند دەبێ.
شیلەپە (موک.)
مرازێکی جووتییه، بەڕووله.
شەقیله
پارچه چەرمێکه ژنان بەلای راستی خۆیانیانەوە دەگرن تا تەشی لەسەر بابدەن تا جلەکەیان نەدڕێ و هەم تەشیەکەش باش بخولێتەوە.
شەقەزیلە
شەمبەلیلک (باک.)
گیایەکە، شەمبەلێک.
شەمبەلیلک (زا.)
شەویله
شەویلکه
ئێسکی چەنەگەیە، کە ددانی لەسەر دەڕوێ، شەویلە، کاچێڕ، (دزه.) کاژێڕ، ڕووشه، (باک.) ئاروو، (باک.) ئارگووشک، ئالیگووشک.
شەکیلە (کۆ.)
چەکچەکیله.
عایلەمەن
تووخۆر، کوللەخۆر، عەینەمەل، لە بنچێنەدا: ئایلەمەل یا حایلەمەل یان ها یلەمەله.
فانیلە
جوورە کرێکی دەزوو یا خورییه٬ کەلە دەزووبێ لە ژێر کراسەوە کە لەخوری بێ لەسەر کراسەوە زستانان لەبەر دەکرێن
فیلحین
(هەورا.): کاری پڕوپووچ٬ کاری بێ واتا و گەند
فیللار
فیلپایە
پایەیەکی ئەستوور و قایمە لەبەردەمی دیوارێکیدا دروستدەکرێ٬ کە وورگی دابێ. پایەو دینگەی گومبەزانە کەبە خشت یا بەرد دروستکرابێ