تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سووفیلە
ئیمامی پسپسۆکییە، ئیمامی تەسبێحییە.
سوویلاڤ
تاڤگە،ئاوهەڵدێر.
سپۆنەکێویلە
گیایەکە.
سپیلک
جوورە گوڵێکی کێوی وسپی وبێ پەڵەیە.گڵەسپی .ماینی سپی بێ پەڵە٬سپی واش٬ ﺌەسپی سپی.(ڕەوا.)_ی پێ: لای پێشەوەی لوولاکییە ڵەچۆکیەوەتا پشتی پێیان٬لاڕەقایێکەی لوولاکییە٬ کەلە لای پێشەوەیە٬ ﺌێسکی لوولاکییە. جێگایەکەگڵی سپی بێ وەکوو_ی گولەکی ٬کەلەسەرڕێگای ڕەواندزێیە.
سپیلکا هێکی(باد.)
سپێنەی هێلکەی.
سپیلکاچاڤێ (باد.)
سپێنەی چاو.
سپیلکە
جوورە مازوویەکە پێستەی پێ خۆشدەکرێ.(بابا.) جوورە ترێیەکە.
سپیلە(باک.)
شەپۆلی کەفاوی. شەنەیێکی دارینی دەنک باریکە چەرم لەپەنجەکانی دەگیرێ.
سڤسڤیلک(باک.)
جوورە چۆلەکەیێکی ڕەنگینە.
سۆفیلە
کڵاو کۆڕە، فشەکڵاونە، باڵندەیێکی چکۆلەیە چەند پەڕێکی لەسەر تۆقە سەرییەو بە پشتەوە داشکاوەتەوە، چوورەپۆپنە، سۆفەقیتە(باد) تیتی مەردومی ریشدرێژ و خوواپەرست، جوورە پەپوولەیێکە لەشکل و شێوەی کوللە وبێ باڵە و گچکەو سەرزکارە.
سیلاهی(باک.)
خانووی چکۆڵە. کیف.
سیلاوی
سیلاڵە(کە.٬ هەو.)
باڵندەیێکی گەورە و سپییە دەنگی مەیلەولاڵە.
سیلایی
سیلدار
دیقدار._ ی: دیقداری.
سیلسانک(باک.)
باز یا سەقری سپی.
سیلکردن
پاک کردنەوەی کاتژمێر و قاپ و قاچاخ لەژەنگ و چلک٬ سیل هەڵێنان و دیق کردن.
سیلۆکە
پارچەمرازێکی جەنجەڕییە.
سیلە
ڕەقە. گۆشە٬ کەنار٬ قەراخ._ی چاو: تیلەی چاو٬ تیلە(کۆ.)_ کووچە: کەناری کووچە. (باک.) پڕ._ کردن: پڕکردن تا لێواری. (باک.) خیز٬ زیخ٬ (باک.) سەرسووچی کۆڵان.
سیلەبەند (باک.)
سیرەبەند٬بەرسینگە٬ سینەبەند٬ ئەوکەژوو٬ پەت و قایشەیە٬ کەبە بەرسینگی ووڵاخیدا ڕایەڵ دەکرێت بە گوڵنگەن .