تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کوچووڵە
دەرمانێکی بۆری کوژندەیە٬ باقەیەکە لە گیای گوپش کەنرابێتە ناوئاو.کوچوولە
کوچەڵە
چتێکە وەکوچک دەمە کەوچک لە قوڕ دروستدەکرێ و لەقەدی دارە قەزوانی قایم دەکرێ٬ کە دارەکە بریندار بکرێ بنێشتەکەی دەتکێتە ناوی. (ئەردە.): باڵندەیێکه٬ کە پەڕی منداڵێتی فڕێدابێ بەڵان پەڕی گەورەی دەرکردبێ
کوڕەوێڵە
(موک.):پەڕەوورێکە
کوڵە
ژیشک٬ ژووشک٬ چتی کوڵ.
کوڵەباڵە
کوڵەماڵە
دارێکە ناوەڕآستەکەی کونێکی تێدایە زمانەی ئێرەقی پێدادەکرێ و ماڵەی زەوی پێدەدرێ.
کڕکاڵە
(بار.کە.):باڵندەیێکە چەنگ و چاوی وە هی بازی دەچێ سەری زلە فیتووی لێدەدا بەقەد قەلەموونیێکی دەبێ
کڵێڵە
کلیلەی بەفر
کڵە
(هەورا.): سوورمە.(فە.):مێشوولەبەند٬ کوللە. (ئەردە.): کل. (ئەردە.): کلی پردان
کۆجەڵە
کاسەی دارینی گچکە. چتێکە لە قوڕ دروستدەکرێ لە وێنەی لالەوێج لەقەدەی دارەنەی قایم دەکرێ تا بنێشتەکەی تێ بچێ
کۆدەڵە
چیایەکە کەوتۆتە باکووری ڕۆژهەڵاتی ڕەواندزێ بەلای حاجی ئۆمەراندا
کۆرپەڵە
منداڵێکە لە نێو مەلۆتکە یا منداڵاندا دابێ
کۆرپەڵە
کۆرپه٬ بەبە٬ بەبەڵە
کۆمەڵە
کۆمەڵ٬ جڤات٬ (باک.): جڤین٬ گۆمەگ٬ هوومێن٬ (باک.): زێوه٬ ئەلالەت٬ بتۆم٬ سلسات٬ کۆم٬ پالووتە٬ قۆڵ٬ گەفەڵ٬ جوون.بە-:تێکڕا٬ پێکەوە
کۆچەڵە
(ڕۆژ.):گەی سمتیه٬ جوجکەی سمتییه٬ جمگەی سمتییه٬ (ئەردە.): چاڵاو
کۆڵە
شووتی گچکه٬ بەچکەی گیاندار٬ کەر. شێری گچکە:شێرکۆڵە. (کە.):کاڵەکی نەگەییشتوو٬ کاڵک. شانازی. –کردن:شانازی کردن
کیتەڵە (موک.)
دیزەیەکی گچکەیەلە گڵەسووری دروست دەکرێ بۆ چێشت و ماست بەکاردەبرێ٬ سیتلۆک.
کیسەڵە
کۆترەی گۆڵەی دەرکێیە٬ ئەو دارەیە٬ کەبەدەرکەوە قایم کراوە و شمشیرە (گۆڵە.) ی دەرکێی تێدەخرێ و گاڵە دەدرێ٬ دارێکە مازە و لاجامە پێکەوە دەنووسێنی کوویسەڵە لە مێش گەورەترە٬ زیندەوارێکە وەکوو سنی وایە زیان بە دەخڵ و دان دەگەیەنێ وەکوو کیسەڵی وایە بەڵان بەقەد نبنۆکێکییە و پێی زۆر ووردە و باڵیشی هەیە گەنمی لەناو دەبات.
کیژۆڵە