تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زەردۆڵە
(ڕەوا.):باڵندەیەکە. (دزە.)زەرگەتە
زەردەواڵە
زەرگەتە، زەردەواڵە، (بابا.هەورا.):سیرە مۆزە، گیاندارێکە ڕەنگ زەرد باڵدار و چزوودارە لە هەنگ و مێش زۆر گەورەترە و هەندێکیان کوژەندەن
زەردەوێڵە
گۆرەوی چنە، باڵندەیێکی زەردە هێندەی خەزایێکی دەبێ.(شا.) زەردەشامی. (گەرد.،باک.):زەردەوێلە
زەردەڵە
مرۆی زەرد و لەڕ و لاواز، ڕەقۆڵە
زەرنەقووتەڵە
زەرنەقووتە، جووچکە باڵندە و بێچووی ماڵاتان و ئاژاڵانە لە پێش پەڕ و تووک و موو دەرکردنێدا، پتر بۆ جووچکەی باڵندان بە کاردەبرێ ، کە هێشتا پەڕ و تووکی دەرنەکردبێ
زەنگوڵە
زەنگل، دێژاموور، زەنگی گچکەیە بە ملی ئاژاڵانیەوە دەکەن تا ماری لێ بڕەوێتەوە لە پێ و ملی منداڵیش دەکرێ. (هەورا.): هێچک، دارێکە بۆ شەغرە یا بۆ هەر چتێکی بە کار ببرێت. (هەورا.): ئەژنۆ، چۆک
زەنگۆڵە
زەنگولە
زەوڵە
(ڕەوا.):مەچەک
زەڵزەڵە
زەرداو، ئاووهەوای برینان
ساناڵە
(هەورا.): سەکۆ یا شووێنێکە سوواغدرابێ و هێڵە سار کرابێ بۆ میوە لەسەر هەڵخستن و دانەوێڵە
سایڵە
(هەورا.): پەڵووڵەی ئارد٬ ئاردی بۆدراو لە ئاوی داغ دەکرێ و ڕۆنی بەسەردا دەکرێ
سرکەی دەساڵە
مەبەس لە ڕق و قینێکی کۆنە ٬ کە لە دڵدا هەر مابێتەوە.
سمتەجووڵە(کە.)
ئێسقانی جەمسەری هەردوولا سمتی گیاندارە.
سمتەجۆڵە
سمڵە
گیایەکە لەناو دێراوی تووتنێدا پەیدا دەبێ مێمڵە بۆ تووتن.
سمێڵە
جوورە ماسیەکی سمێل دارە.
سمەشەڵە(ئەردە.)
سەلمکە ٬نەخۆشی سمی ئاژالآنە.
سورەواڵە(ئەردە)
داڵی سوور.
سوواڵە(دزە)
سووارە، باقەی دەغڵ وگیایە بەڵان لەگەرمینێ نا بە سترێ، قولیک گەنم، جۆیا مەرەزەیە، کە سەپان درووبێتیەوە وبەڵان هێشتا دای نەنابێ.