تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تۆسقاڵە
ئاستەم، ڕشک، ژەندیک، کەمووسکێک
تۆپەڵە
تۆپەڵ. تۆپێک قوڕ، تۆپێک بەفر، تۆپەڵێک پەڕۆو ئیدیکە._بوون: گرمۆڵەبوونی چتێک
تۆکمەوڵە
پۆس هەوڵە، پیستی ئاوڵەو خروێرکەی
تۆڵە
تۆڵەکە. توول. گونجە، ئاڤدین، ئەڤدین، تۆل، زڕمتانە، دفنان، تۆلاڤ، (ئەردە) قەرەوی. پاداشی چاکە یا خراپە دانەوە یا کردنەوە. بژاردنی چتێک لە جیاتی چتێکی تر: له_ی بزنێکیدا مەڕێکم دا
تیتڵە
تیووڵە(ئەردە)
تیکڵە
دیزەی ماست
تێووڵە(ئەردە)
تێڵە
تەبخاڵە(زەن)
پەڵەیێکی نەنگدارە بەسەر ڕوخسارەوە. تێمیسک، زیپکەیێکە دووای تاولەرز بەسەر لێوانەوە پەیدا دەبێ
تەتاڵە(کە.، ڕۆژ)
کۆتەرەی سەری کۆڵەکانە
تەتڵە(هەو)
تەتەڵەی دەغڵ و تووتنێیە، (ئەردە) گووپ، ڕوومەت، کوڵمە
تەتەڵە
(هەورا) سێبەندە. (ئەردە) ڕوومەت._کردنی دەغڵ و تووتن. (هەورا) تەترە، تەتڵە. پاکردنەوەی دانەوێڵەیە بە هەڵتەکاندنی لە دەفرو لەنگەری و بێژنگ و چتی تردا بۆ جووێ کردنەوەی خۆڵ و بەرد. سمت کڵۆڵ._کردنی مێشک: زاخاودان و لێکدانەوە. پارچە تەختەیێکی لووسە ئەلف و بێی تێدا نووسرابێتەوە بۆ منداڵان
تەرواڵە(هەورا)
هەرزاڵ، کەپرێکی گچکەو نزمە لەناو ماڵدا بۆ لە سەر هەڵچنینی تفاقی ناوماڵ بەڵان، کە لە دەرەوەی ماڵ یا لەناو باغ و باخچەو پەرێزاندابێ دەڵێن کوندەڵان
تەشخەڵە(ئەردە)
تەشقەڵە
فێڵ، فرڵداغ، گەڕ، گێچەڵ، فێڵ و فەرەج، تەڵەکە، چڤ، تیتار، تەون و بەست، گریشە، شڵتاخ، بەڵا، چەپۆکی ڕۆژگار، بەرهەڵست._کردن: گەڕکردن بە مەردووم، گڕەکردنی ناڕەوا بۆ داگیرکردنی چتێک
تەقڵە
سەرمەقولات. به_ڕۆیشت: یەکڕکێف و ڕاستەخۆ ڕۆیشت و غاری دا. گەمەیەکی کوڕانە. خۆ هەڵگێڕانەوە بەسەریدا. کەڵبە هەنجیری نەگەیشتوو. (ئەردە) جریت، جلیت
تەمەڵە
بناغەی دیوار
تەنبەڵە