تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەڵەمێروو
مێرووی زەلام
کەڵەمێش
(زا.): مێشوولە
کەڵەمە
ڕووشه٬ کیش٬ کارەسات. چەڵەمە٬ چاتڵە٬ چاڵمە.(جا.):کەڵەرە٬ دارە بەڕوویەکی چەماوەوەیە لە ملی گایان دەکرێت ٬ کڵاوەی جووتی ئەو دارە چەمبەرەیە بە نیرەوەیە دەخرێتە ملی گاجووتانەوە٬ دارکڵاوە
کەڵەمەشکێن
یاخی٬ سەرپێچ٬ ملهوڕ
کەڵەمەکردن
کەڵەوە لە ملی گاجووت کردن٬ مەبەست لە ژێردەستکردنی گیانداریشە
کەڵەن
کەڵەم٬ چەڵەم٬ چەقەمە٬ تۆقی ملی سەگی یا گای
کەڵەندۆ
(باک.):داس
کەڵەهێڕ
کۆبوونەوەی کەڵەگای زۆر بۆ سەرمانگا بەکەڵ
کەڵەهێڕکردن
مەبەس لە گەلە کۆمەگی چەند کەسێکییە لە یەکێک.
کەڵەهەرز
کاتی تێبەربوونی بەرانە کێوییه٬ کە نێرەکانیان وەکوو شێتیان لێدێت.
کەڵەوانە
کەڵەووران
(کە.):کۆمەڵەی کەڵەگایان
کەڵەوێ
گیایەکی گەڵاپانی بەرزە دڕکەکەی دڕووێکی تیژ دەردەکات
کەڵەوە
دارکەڵەمە٬ کڵاوە
کەڵەپشکۆ
ئەو چتانەیە٬ کە لە مردوو بە جێ دەمێنێ بۆ کەس و کار٬ میرات
کەڵەپچە
ئاسنێکە دکرێتە دەستی بەندییانەوە٬ بەلەچکە٬ کەتەن٬ کەت بەسە. –کردن: هەردوو دەستی بەندی لە کەلەپچەکردن
کەڵەپیاو
پیاوی گەورە و زەلام٬ کەڵەمێر
کەڵەپیتاک
چتێکە ئاغا لە ژێردەستانی خۆی دەستێنێ ساڵێ جارێکی یا پتر لە کاتی دەستکوورتی و پێداویستیدا
کەڵەژ
قایمەی مێوی٬ بەدارێکی دوولکیش دەڵێن کەوەژێر دوولکان دەدرێ
کەڵەژەی پشتی
(شا.):بڕبڕەی پشتی