تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کاڵەوبوون
کاڵ بوونەوە٬ ڕەنگ ڕۆییشتن
کاڵەوپێتاو
بەوچتانە دەڵێن ٬ کە لە پێدەکرێن وەکوو پێڵاو و گۆرەوی و بەلەک پێچ و گۆرەوی ئەژنۆیان
کاڵەپێ
ئەندازەیەکە بۆ بارینی بەفر بەقەد ئەستوورایی کاڵەپێیەک بەفر.
کاڵەپێچ
پەڕۆیەکە لە پێوە دەئاڵێنرێ و کاڵەکەی لەسەرەوە لە پێدەکرێ.
کاڵەک
(هەو.): گندۆرە٬ گوندۆرە٬ خەرووزه٬ (لو.): خەرویزه٬ کاڵک٬ جوورە تەڕکارێکی هاوینیە جووری زۆرە قەرەوی=قەرەیی٬ فاتەبۆرە٬ ئاڵتی ئای٬ هەڕەمەبەتۆو دەچێنرێ گەڵای پانە و تەرزی بەسەر زەویدا دەڕوا وەکوو شووتی و خەیار ترێزوو. کاڵەکی نەگەیشتوو٬ زرک٬ کاڵک٬ کۆڵە
کاڵەکاڵ
باڕەباڕی مەڕانە لە کاتێکیدا٬ کە بەرخەکەیان ببینن
کاڵەکوت
مێوژێکە بە دەسک و دۆڵ یا بە دەس هاوونگ کوترابێ و کرابێ بە شەربەت
کاڵەکی دەنک هەرمێ
کاڵەکێکە دەنکی وە ئی هەرمێی دەچێ
کاڵەکی گوڵپەرچن
(موک.): جوورە کاڵەکێکی زۆر شیرین و دەنک گەورەیە
کاڵەکەشامی
(موک.): جوورە کاڵەکێکی درێژووکەیە
کاڵەکەمارانە
گووژاڵک٬ کەکره٬ خەیاری دێمی٬ گیایەکی دێمییە و دوو چەشنە یەکێکیان وەکوو مێو تەرز داوێ بەرێکی خڕ دەگرێ و دەخورێی ئەویتریان وەکوو شەمامە وایە زۆر تاڵە و گووژاڵکی پێدەڵێن٬ بۆ زۆر جوورە نەخۆشیان دەست دەدات بنەکەشی بە وورد کراوی بۆ برین و کرماوی باشە
کاڵەکەڕشتی
(خۆ.): کاڵەیێکە لە چەرمی گامێشی دروستدەکرێ
کاڵەکەگا
(خۆ.): کاڵەی چەرمی گایە
کزکۆڵەکردن
(ئەردە.): کزۆڵە کورپکردن
کزۆڵەبوون
کززەلۆک بوون
کورتەکەڵەکە
چۆلایی ئاستی کەلەکە
کوڕەتاڵەبۆر
(هەر.):مەڕێکە گوێیەکانی نە درێژ و نە کورت بن٬ بەڵان شۆڕ بێ و سەر و ملی دێخدێخ بێ
کوڕەتاڵەتەبەش
(هەر.): مەڕێکە گوێیەکانی نە درێژ و نە کورت بن٬ بەڵان شۆڕ بێ٬ سەرو ملی نوختەنوختەی سوور یا ڕەشی پێوەبێ و لەشی سپی بێ
کوڕەتاڵەسپی
(هەر.):مەڕێکە گوێیەکانی نە درێژ و نە کورت بن٬ بەڵان شۆڕ بێ و سەر و ملی دێغدێغ و لەشی سپی بێ
کوڕەتاڵەسۆر
(هەر.): مەڕێکە گوێیەکانی نە درێژ و نە کورت بن٬ بەڵان شۆڕ بێ٬ سەر و ملی دێخ دێخ و لەشی سووربێ