تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هێڵەساو (هەورا.)
هێڵە: هێلکە٬ ساو٬ سوونەوە٬ بە سپێنەی هێلکەوە سوونەوە ٬ چاوە خانوێکی نێو باغانە٬ کە سەربانەکەی بە گڵی سوور سوواخ و ئەویش بە بەردێکی لووس٬ کە (سیرە کۆڵی) پێ دەڵێن دەیسوونەوە تا سێ ڕۆژان لەسەر یەک تا هێندە لووس دەبی ئەوسا هەموو جوورە مێوەیێکی لەسەر وشک دەکەنەوە.
هێڵەهێڵ(ڕۆژ.)
هێڵەوە
وەدرەنگ خە(ڕەوا.)
هێڵەک
ئێلەگ٬ هێلەکە٬ هەلەگ٬ وەرێژ٬ (کە.) ئەڵەگ.ـــ کردن: وەرێژکردن.
هەرد و هەڵەت (جا.)
زورگ و هەڵەت٬ زوورگ.
هەرزاڵەیی
هۆزێکی کوردە.
هەنگڵەشەلە
(هەو.) ئێسترەشەلە ٬ پێ پێ یانێ (گەمەیەکە لەسەر لاقێک دەڕۆن.) ٬ چووزەکە.
هەپڵەگون
(دزە.)نەفام٬ کەمزان
هەڵاڵەبرایمە
(موک.٬شا.) شلێر٬ جوورە گوڵێکە لەسەر گۆڕان دەچێنرێ.
هەڵخەڵەتان
فریودان٬ تەفرەخواردن٬ خاپین٬ خران.
هەڵخەڵەتاندن
تەفرەدان٬ لەپاندن٬ خراندن٬ شیشەلێدان
هەڵخەڵەتاو
هەڵخەڵەتێنراو.
هەڵخەڵەتێن
خەڵەتێن٬ فریودەر٬ تەفرەدەر.
هەڵزڵەپان
هەڵسڵەمانەوە
سڵەمینەوه.
هەڵەبجە
شارۆچکەیەکە لە دەشتی شارەزوور.
هەڵەبوون(دزە.)
هەترەوئاوارەبوون٬ گەورەبوونی نێو لوولەی تفەنگییە.
هەڵەت(کە.)
زورگ٬ زەوێیکە زۆرگرد و تەپۆڵکە یا بڵندونز می تێدابی. هەڵە.
هەڵەتە (هەورا.٬هەو.)
هەترە٬ دەربەدەر٬ ئاوارە.
هەڵەداوان (هەورا.)
بەسەختی و سەر لێ شێواوی٬ بەپەلە و سەرلێ شێواوی٬ شڵەژاوی.