تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شووانخەڵەتێنه
باڵندەیەکی چکۆڵەیە هێندەی ڕەشۆڵەیە خۆی مات دەکات تا نزیکی نەکەون نافڕێ، کە فڕیش دیسان هەر لە نزیک دەنیشێ تا نزیکی نەبنەوە نافڕێ، شووانهەڵخەڵەتێنه، شڤانشتەغلینەک، شڤانشتەغلیک، چڤک، قوشەکڵاونه.
شووانهەڵخەڵەتێنه
شوواڵەشین
شڵەشان
جووڵانی شلەمەنی لەناو قابێکی و ئیتردا. (خۆ.) شەپان، شەقران، گرژین. تێکچوون، شێوان.
شڵەشڵ (ئەرده.)
تڵەتڵ، سووربوونەوەی ڕوو و ڕوخسار، گەشبوونەوە.
شڵەقاندن
گراژندن، شەقراندن، (خۆ.) شەپاندن، ڕاوەشاندن، جووڵاندنی چتی شله له مەشکه و چتی تردا.
شڵەقانن
شڵەقاو
چتێکه شڵەقابێ.
شڵەقیان
شڵەقیاو
شڵەقیاگ
شڵەقاو، ژەنراو بۆ مەشکە و ئیتر. (ئەرده.) ڕزیو، گەنیو، بەسەریەکداچوو وەکو میوەی ڕزیو.
شڵەقین
شڵەمار
شڵەپاندن
شڵەقاندنی ئاو و شلەمەنیو هەڵشاوتن.
شڵەپین (باک.)
شڵەژاندن
شڵەژاو
چڵەکاو، داچڵەکاو، پەشێواو، تێکچوو، شێواو. (ئەرده.) لاژاک، کەسێکه قسەی هەڵیت و پەڵیت بکات. ـ ی: هەڵەداوان، قسەی هەڵیت و پەڵیت کردن.
شڵەژه (ئەرده.)
شڵەژاو، شپرزه.
شڵەژین