تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باڵەبان(جا.، شو)
ئاوێنە، ئێستری زەلام و قەڵەو و بەکار. (هەورا) باڵندەیێکە لە بازی گەورەترە ڕاوٌ پێدەکرێ. خۆشڕۆ، شاتر. (موک) دەهۆڵ. یەکێکە لە ئامرازەکانی موزیک. شێپوورێکی گەورەیە لەسەر شاندا دادەندرێت. بازی تەوار، بازی مێنگە._ی: وەکوو ئێستری زل و لەندەهۆر. خۆشڕۆیی، شاتری
باڵەباڵ
باڵەتەپە
بڕوانە: باڵەتەپێ
باڵەخانە
باڵەخانەی تاووسانی
کۆشکی هاوینی
باڵەشۆڕێ
جوورە نەخۆشیێکە کە لە پەلەووران بدات باڵی شۆڕدەکاو دەیکوژێ، باڵەتەپێ
باڵەفڕکە
باڵەفڕێ(هەورا)
باڵەفڕە
فڕەفڕکردنی مەل بەباڵی، باڵندەیێکە تازە باڵی گرتبێ
باڵەوان
باڵەبان، شێپوورێکی گەورەیەو لەسەر شان دادەنرێ. چەرخ، شاهێن، سەقەر، سەقر، باڵندەیێکی گۆشت خۆرو ڕاوکەرە
باڵەوگرتن
باڵەکان
خێڵێکی کوردە لە باشووری کوردستاندا
باڵەکڕە
دارێکی درێژە تەختەیەکی لەسەری قایم کراوە خۆڵ و زبڵی پێ کۆ دەکرێتەوە
باڵەکی
بەرازانی، تیرەیەکە لەم سێ گوندانە دادەنیشن: باڵەکیان، سرێشمە، دێڵەزیا، کە کەوتوونەتە ڕۆژاوای باکووری شاری ڕەواندزێوە
باڵەکیان
شارۆچکەیەکە لە نزیک دیانا لە باشووری کوردستاندا
باڵەیی
تیرەیەکی کوردە لە عیراقیدا
براڵەی هامشۆت(هەورا)
بڕوانە: برالەو شۆتی
بزڵەبەراز(هەورا)
کوودەڵەبەراز، بێوڵە