تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کاڵەپێ
ئەندازەیەکە بۆ بارینی بەفر بەقەد ئەستوورایی کاڵەپێیەک بەفر.
کاڵەپێچ
پەڕۆیەکە لە پێوە دەئاڵێنرێ و کاڵەکەی لەسەرەوە لە پێدەکرێ.
کوڵەپڕە (ﺌەردە.)
کوڵەپێچکردن
ڕاپێچ کردنی یەکێک یا پتر چنگ لەسەرشان.
کەڵەپشکۆ
ئەو چتانەیە٬ کە لە مردوو بە جێ دەمێنێ بۆ کەس و کار٬ میرات
کەڵەپچە
ئاسنێکە دکرێتە دەستی بەندییانەوە٬ بەلەچکە٬ کەتەن٬ کەت بەسە. –کردن: هەردوو دەستی بەندی لە کەلەپچەکردن
کەڵەپیاو
پیاوی گەورە و زەلام٬ کەڵەمێر
کەڵەپیتاک
چتێکە ئاغا لە ژێردەستانی خۆی دەستێنێ ساڵێ جارێکی یا پتر لە کاتی دەستکوورتی و پێداویستیدا
گوڵەپرووزە (جا.)
قەرەخەرمان٬ زووەردە.
گوڵەپژێن
گوڵەپێغەمبەرە
گەنمەشامی ٬ گەنمۆک٬ گوڵەدان.
گوڵەپەرێزە
گیایەکە گوڵی ڕەنگاو ڕەنگ جوان دێنێ و پەڕی گوڵەکە و لاسکەکەی هەمووی خاڵخاڵن و خاڵدارن.
گوڵەپەمۆ
پەلەزی.
دڵەپ
(ئەردە): گوشاد، درێژ