تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قووڵاندن
قوولە کردن٬ بانگەوازی کەسێک لە دوورەوە:تێی قوولاندن
قووڵانن
قولاندن٬ قاوکردن٬ هەراکردن٬ بانگ کردن
قوڵقوڵانچکە
قوڵقوڵانە
(ئەردە.): بالینە: قەلقەلانچکه٬ ئاڵقەیێکە لە کۆنە پەڕۆو لەسەر سەر دادەنرێ تا تەبەقەو چتی لەسەر دانرێ
قەبڵاندن
ئەندازە دانان بۆ چتێک لە بابەت نرخییەوە یا چەندێتییەوە
قەڵاندن
(باک.): وێرانکردن٬ کوڵاندن. قەلان
قەڵاندۆش
(هەو.):قەلانقووچ٬ (کۆ.):قیلەقاچ٬ قەڵاندۆشکان
قەڵاندۆشکان
قەڵاندۆش٬ هەردوو سەرشانی مرۆ کە مناڵێکی بخرێتە سەر و هەردووک لاقی بەملاو بەولای ملیدا شۆڕ بووبێتەوە
قەڵانقووچ
(هەو.):قەڵاندۆش
قەڵانکردن
دابوون٬ سەربەناودا بردن لە گەمەی (سنکەوباز) و (یەکەوحەیزەران)دا
قەڵانگ
(کۆ.جا.):دارێکی سەر دوو فلیقانەی درێژە بەری دارانی لە لکە بڵندەکان پێ لێ دەکرێتەوە٬ چاڵاکێکی سەر چەماوەیە مازوو و بەری دارانی لە لکە بڵندەکان پێ لێ دەکرێتەوە. (موک.):چەلاک. (موک.):قوڵفەیەکی زمانەدارە چتی پێوە هەڵدەواسرێ٬ شالۆک٬ (جا.):گالۆکە٬ (هەورا.): قاڵنگە٬ (هەو.):وەکو داسی وایه٬ بەڵان تیژ نیە و پانە باقەی پێ هەڵدەگرنەوە.(کە.):قەڵانگی بەن و دەزووی و بە گۆچانی سەر چەمامەوەش دەڵێن
لاڵاندنەوە
لاڵانەوە
پاڕانەوە٬ لبەرگەڕیان
ماڵ ماڵانێ
(هەو.):گەمەیەکی منداڵانەیە
ناوتێڵانە
(سن.): جیازی بووکی
ناڵاندن
کسکسیین٬ گاڵیین٬ ناڵەناڵ٬ نزاندن
نووقڵانە
(هەورا. بابا.): نەخشەی چاک و خراپ٬ - پێدان: نەخشەلێدان. –ی چاک: نەخشەی چاک. – خراپ: نەخشەی خراپ٬ هەڵکاڵان
نەرمەڵانی
قەد پاڵی گرد و کێوان یا دەشتێکی بێ بەرد و نەرم
هۆڵانی(بار.)
قاشوانێ٬ جوورە گەمەیەکە لە نێوان دوو دەستە.
هێڵانن
هێشتن٬ هێلی یەکسانی٬ بەجێ هێشتن٬ (شن.) کارەسات٬ هەنگامە ٬ کێشە٬ (باک.) بەجێ هێشتن.