تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چەقۆی گەورە
چەڵخووسی گەنمی
گەنمی فەریک لە نێو ئاوی گەرم دەنرێ تا چەند خولەکێکی و دووایە لەبەر هەتاوی ووشک دەکرێتەوەو دەپروێنرێ و لە دەستاڕی دەکرێ و بۆ دۆڵمەو پڵاو بەکار دەبرێ، هەر چێشتێکی پێی لێنرێ بە تایبەتی پڵاو پێی دەڵێن
ڕەگ گەردن
ڕەگی مل
کرمی گەنم
پیتەبڕە جوورە کرمێکە لە گوڵی گەنمی دەدا و دەیقرتێنی
کەشتی گەل
گاو گەردوون
قووربانی ٬پێشبار٬ پێناو٬ خۆکردنەـــ : خۆ بەختکردن.
گلێرۆک (گەر.٬ باد.)
چتێکی خڕو ئـاودارە بـەلەشی گەلآیدارمازووەوە دەبێ.بە بەرەکەشی هەردەڵێن ـــ.
گیا گەزک (باک.)
گیرار (گەر.)
هەموو چێشتێکە تەنیا پڵاو و قبوڵی نەبێ.
گەبری کوردی (موک.)
جوورە گۆرانیەکی کوردییە.
گەبڕ (باک.)
نۆبەبڕی٬ بەزۆر نۆبەی کەسێکی دی بڕینەوە.
گەبڕگە (لو.)
گەبۆل (باک.)
کاب٬ قاب٬ دەفر.
گەبیسە (باک.)
ساڵێکە ڕۆژێکی لە مانگی (شبات) دازیاد دەکرێ و دەبێتە (29) و ئەو ساڵە لە چووار ساڵان جارێکە.
گەبە (باک.)
ڕایەخێکە لە لبادی تووکنە.
گەبەڵ
گەبەڵدار٬ کۆمایەک دار یا گیایە لە نێزیک یەکتری بە پڕی ڕووابن٬ (هەو.) گلووی ترێ ٬ دەستەی باڵندە٬ پۆل٬ (دزە.) گەواڵە٬ پەڵە هەور.
گەدا
دەرۆزەکەر٬ هەژار٬ سواڵکەر٬ بێچارە.ـــ یی: سواڵکەری ٬ دەرۆزەکەری٬ هەژاری٬ بێچارەیی.
گەدگ
گەدە(جا.٬ زەن٬ هەوار.)
چیکڵدانە٬ وورک٬ بەرگەدە٬ (ڕۆژ.) گەدگ٬ (باک.) کوور٬ (ڕۆژ.) وورگی ئاژەڵ.