تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پلەی گەرمایە
ڕادەی گەرما
پەڕۆی گەرم
ڕەگ گەردن
ڕەگی مل
گاو گەردوون
قووربانی ٬پێشبار٬ پێناو٬ خۆکردنەـــ : خۆ بەختکردن.
گەرا
تۆدان.ـــ ی ماسی و بۆق و ئیدی .ـــ ئەسپێ : ڕشک.
گەراقووپ (کۆ.)
قەرەقوپ
گەرد
تۆز٬ پاژێکی زۆر بچووک.
گەردان (باک.)
لەئەندازە پتر کردن٬ ووزەی زیاد.
گەردانە
ملوانکە٬ خەناوکە٬ ملوانە٬ بەرموور.
گەرداو
گێژەو٬ بووران٬ ڕەشە(بار.).
گەردن
گەردەن٬ ئەستۆ.
گەردن بەند
ملوانەی پیاوان٬ لەچک٬ مل پێچ٬ خەناوکەی ژنان.
گەردن گرتن
گەردەن گرتن٬ ئەستۆگرتن.*
گەردنکەش
یا خیبوو.
گەردنکەشی
یاخیبوونی.
گەردنە
گەردن بەند٬ ڕێگای سەر کێوان.
گەردوخول
گەڕان٬ گۆڕانی زەمانە.
گەردولوول
گەردەلوولە٬ ئەو کۆڵەکە تۆزەیە٬ کە (بار.) دەیسووڕێنێ.
گەردوو وەرد (هەو.)
گەردوون
ئاسمان٬ چەرخ٬ فەلەک٬ (باک.) ئارەبانەب گەنم و جۆ کێشانە٬ زەمانە.