تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خوڵاگیر
کەسێکە بە پشم و ڕق و کینی خودا گرفتار بێ .-ی: گرفتار بوون بە پشم و ڕق و کینی خودا
خۆداگیرکردن
ددان بەخۆداگرتن، خۆڕاگرتن
خۆنەگیر
خۆنەگر، سست، (ئەردە.) پڵپ، کێوی ،نارام، ڕەمۆک، یاخی
خۆگیر
سەربەخۆیی،خوددار، کەسێکە، کە ددان بەخۆیدا بگرێ. –ی:خودداری، ددان بە خۆداگرتن لەکارێکی دا
خەمگیر
خەمگین، -ی:خەمگینی
خەمگین
غەمگین،بەپەرۆش، پەرۆشدار، کز، شانی، داماو، خدۆک، بڕەش، خەمبار، خەفەتبار.
داشگیر(موک.)
جوورە بێژینگێکە دەغڵی پێدادەبێژن و کونی لە هی سەرەدی گەورەترە.
دامانگیر
داوێنگر٬ داوێنگیر٬ -ی: داوێنگیری
دامێنگیر
کەسێکە داوای پەنا و هەنا و یارمەتی بکات لە کەسێکی تر. –ی: داوێن گرتن
دانگیر
دانەوێڵەیەکە٬ کە نیوەکوڵ بووبێ. چیکەنە
داوانگیر
داوێنگیر. –ی : داوێنگیری
داوینگیر
داوێنگر٬ دامانگر٬ دامانگیر٬ داوان گیر. –ی: دامانگیری٬ داوانگیری
داوێنگیر
دامانگر٬ دەستەودامان٬ داوێنگیر
داڕووگیر
پیلە،بەربەرەکانی،دەرمانگر.
داگیر
(باک.):ڕاسەر٬ زەوت.-بوون:زەوت بوون.-کردن:ڤەگرتن٬ بسەردا زاڵ بوون٬ تێڕژان٬ زەووتکردن٬ لەهاندن٬ دەست بەسەرداگرتن٬ دەست بەسەرداکێشان٬ دەست بەسەردابڕین٬ پێ بەرکرن
داگیران
داگیرانی لەش:قورس بوونی جەسته٬ لەبڵندییەوە هێنرانە خووار. –ی چاو: دەست بە ئێش کردنی چاو.-ی ئاوور:هەڵبوون٬ئاییسان٬ داگیرسان.-ی گووێ:گران بوونی گووێ
داگیراندن
داگەڕاندن. (باک.):هەڵنووچاندن٬ (دزە.):بادانەوە٬ جوورە دروومانێکە کەناری یەک پارچە خڕ دادرێ و لوولدەدرێ و دەدروێ٬ داگیرساندن
داگیرانن