تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کولەمەرگی (بابا.)
مەمرەمەژی بۆ خوواردنێک بەکاردەبرێ٬ کەزۆرکەم و ناڕێک بێ.
کوورەفەرەنگی
جووڕە کوورەیەکە بە نەفت داییسێ و چێشت و چای لەسەر لێدەنێن.
کڵاوفەڕەنگی
کڵاوێکە دەکرێ بەسەر لوولەی کوورەدا بۆ ئەوەی ٬ کە دووکەڵەکەی باش دەرچێ و با نەیگێڕێتەوە
کەشتی جەنگی
گەمێی شەڕێ٬ کەشتی زرێدارە لە شەڕێدا بە کاردێنرێ٬ زرێپۆش
کەشەنگی
ماندوێتی٬ شەکەتی
کەلەگی
(کۆ.بابا.): جوورە ژوورێکە دەرگای کەوتبێتە نێو پێشخانە. ژووری تەنیشت هەیوان.
کەوگی
(ئەردە.): گەنەی ئاژاڵان
کەوەگی
گەنەی مەڕوبزنانە
کەڵەشێرەجەنگی
(ئەردە.): کەڵەشێر بازی٬ شەڕە کەڵەباب
گەزەنگی (موک.)
جوورە ترێیەکی سپی و زۆر شیرینە و درەنگ پێ دەگات و گلووی زل و خڕە و دەنگی زۆرە٬ جوورە شیرینیاتێکە.
یاگی (باڵە.)
ئاور٬ ئاگر.