تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دڕک گیا
شخڵی
زەوین بێ گیا
گرکە زەوی
گیا
گەیا ٬ (هەورا.) گییوا٬ شینایی ٬ ـــ ی ووشک : پووش٬ بوار٬ (گەر) دایک ٬ دێ لە وەڵام دەڵێن (ئەڤ گیا منە.)
گیا ئالەت
گیایەکە بە کوتراوی لەسەر هەر جێگایەکی دانرێ قووتوویەکی بەسەر ڕوو دابکیرێت ٬ تا هەوا نەدات دەست بەجێ دەکری دەکات ٬ بۆ کوولکان باشە.
گیا ئەسپۆن
بڕوانە : ئەسپۆن.
گیا بڕ (موک.)
(بابا.) فیرکە٬ زگچوونی ماڵاتانە٬ نەخۆشیەکە بە هۆی کرمێکەوە پەیدادەبێت و لەنێو ئاو و گیایاندا دەژی و ماڵات بیخوا پێی دەفیڕێنێ ٬ پیک بڕە ٬ (مەنگوڕ) گیایەکە حەیوان بیخوا دەمرێ ٬ (پژ) رێنج٬ (هەورا.) مافەتە.
گیا بڕە (موک ٬ بل٬ ئاک.)
گیایەکە قەفقەفەیە ٬ قەفەکەی سوورە و لە چیایان دەیدروونەوە بۆ ماڵاتان ٬ گیابڕکە ٬ فیرکە.؟
گیا بۆگەنە
گیای بوگەنیوە ٬ کە کوڵائاوەکەی لە جێگای خارشتدار برژی یا تڵتەکەی لەسەر دانرێ زۆر باشە.
گیا بەخۆڵە
پاڵمە٬ چەورک٬ چەورۆک٬ چەورە.
گیا دووپشکە
دوو جوورە : 1) گەڵای دوڕواوی و زۆر ئەستۆرە . 2) چڵە گیایەکە وە چڵە گەنمی دەچێ ٬ بەڵام گەڵای لەوی باریکترە و کورتترە ٬ لەسەرەوە گوڵی وەکو گەنمی دەردەکات ٬ بەڵان گوڵەکە بەقەد گرێیەکی قامکی درێژ و بە تەڕی نەرمە و بەووشکی دەبێتە دڕوو.
گیا دەرمانە
گیا برین.
گیا زاخە (شوا.)
گیا زاڤا
خاڵە ڕەشە ٬ گیایەکە لە ئەشکەوتەکان لەژێر سێبەراندا شین دەبێت .
گیا زەرتک
گیایەکە بستێک بڵند و گوڵی زەردە ٬ گوڵەکەی ووشک بێت ٬ کەبە برینان وەرکرێ دەیبرژێنێتەوە.
گیا زەڵمە (جا.)
گیایەکە باقەی پێ دەبەستن ٬ گیایەکی سپی سووە.
گیا ساڵمە (بانە)
گیا سنجابی ٬ گەڵای پانە٬ گوڵی سوورە و بنەکەی وەکو پەنجەیە.
گیا سنجابی
گیا ساڵمە.
گیا سەفرا
چڵە گیایەکە بستێک بڵند دەبێت ٬ گوڵی زەرد و ووردە وە بۆنخۆشکەی دەچێ و لەو چڵەسێ لکی لێ دەبێتەوە ٬ لەگەڵ شیرینی و دۆشاو دەخورێ و زگ زۆرباش دەچوێنێت.
گیا مسک
گیایەکی بۆن خۆشە.
گیا ناوکە (موک.)
پنجە گیایەکە بە زەویدا پان دەبێتەوە.
ئەنام گیان
ئەندامی ژیان و زیندەگانی، وەکوو: مێشک، دڵ، جەرگ، هەردووک گون
گیابڕکە
بڕوانە: گیابڕە.
گیابڕین
گیا دەرمانە٬ گیایەکە بسیێک بڵند دەبێت و گوڵەکەی وەکو ئی بووژانی سوورە.
گیابڕینە
بەتۆزی بۆ برینی زۆر باشە٬ بەتەڕی بکوترێ لەسەر هەر جێگایەکی لەشی مرۆڤی دانرێ دەیکاتە برین لەنێو کەژمێراندا دەیکاتە پوقلە (پورگ).
گیابەن
گیایەکە بەنی لێ دروست دەکرێت .
گیابەنمد
گیایەکە لە شاخاندا دەڕوێت ٬ گوڵی سپی و بۆن خۆشە و ئاوەکهی بۆ ژانە زگ زۆر باشە ٬ (هەورا.) وەرکەمەر ٬ ڤەرکەمەر ٬ (هەکا) خوشبین.
گیاجاڕ
گیان
روح٬ بەدەن٬ ڕەوان٬ــــ دار: گیان لەبەر ٬ ـــ وەبەرهێنان : زیندووکردنەوە . بە ـــ ت خۆش : نۆش٬ ـــ سپاردن : مردن.ـــ کێشان : گیان دان ـــ لەبەر : زیندوو . برادەری ـــ ی : برادەری ڕاستەقینە.
گیانی گیانان
ڕەوانی ڕەوانان ٬ نێوی خودایە.
گیانەورە
گیانەڵا
گیانەڵاو
گیاچا
گیا کووڵکنە.
گیاڕەش (باد.)
گیایەکە ناخورێ .
گیاگزیک (باد.)
جوورە گیایەکە
گیای خۆڕوو
گیای خۆڕسک.
ئەنەگیای(هەورا)
بانگیاری
دوواگیان
سەرەمەرگ،گیانەڵڵا،ئاوزینگ
دووگیان
ناووس، تۆلپڕ، زگپڕ.-ی : ئاووسی
دووەگیان
(هەورا.):دووگیان، ئاووس
دەزگیاو
دەزوو نوبەتێ برینێ.
زرووزەنگیانە
زەنگیالێ
(هەورا.): زەنگیانە
زەنگیانە
خاکی، جوورە موورووێکی زۆر ووردە و گەلێ ڕەنگی هەیە
نییوەگیان
نیمەگیان٬ نیوە مردوو
هاوگیان
(کۆ.هەو.): ژنی برا بۆ ژنی براکەی دی دەبێتە هاو گیان.هێوەرژن. –ی: هێوەرژنی
هەوگیان (هەو.)
ژنی شووبرایە٬ هیوەرژن.
هەڕەگیایەکە
هەڕەت٬ چەڵگه٬ کات٬ بافت٬ تانگ٬ تاف٬ تافتاف٬ جەنگه٬ گۆنەر٬ گۆنگەڵ٬ هەرچتێکی بگاتە کاتی گەیشتن٬ دەڵێن: هەڕەتیەتی: جەنگەڵیەتی. هێز٬ پەڕوپو.پەڵووپۆ. –ی لەبەردانەماوە. –ی جحێڵی : جەنگەی جحێڵی
وێزەگیایەکە
چەگەنێکی پاک کراو و بێ گەڵایە٬ بۆ حەسیری باشە
وەرسەگیایەکە
(فە.): هێزی لەش نیشاندان٬ ژیمناستیک. –کردن: وەرزانەوە کردن
پانیان بەگیان
لەگیان خۆشبوون
پرووگیاک(ئەردە)
پڵنگیان
ئاڵۆزبوونی موو