تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەنام گیان
ئەندامی ژیان و زیندەگانی، وەکوو: مێشک، دڵ، جەرگ، هەردووک گون
تێک گیران
لێک گیربوونی دوو یا چەند چت لە یەکتری. شەڕو کێشەیە بە لێکدان یا بە دەمەقاڵە، بەگژ یەکتر داهاتن، بە پیلەهاتن، پیلەبازی، ووشت و مڕ
خوردە گیر
ڕەخنە گڕ.-ی: ڕەخنەگیڕی
دڕک گیا
شخڵی
دەرمانی گیر
دەرمانی گیر و گرفت
دەنگ گیریان
دەنگ زل بوون، دەنگ گڕیوون
زەوین بێ گیا
گرکە زەوی
فیشەک گیر
ئامرازێکە چەند دانەیەک فیشەکی تێدەخرێ دەخرێتە پاشی تفەنگ و دەمانچەوە
مانگ گیران
گیرانی مانگ. برزبوونی بەشێک یان سەراپای مانگ لەو کاتەی هەڵاتووه٬ لەبەر ئەوەی زەوی دەکەوێتە نێوان ڕۆژ و مانگ و لێ ناگەڕێ تیشکی ڕۆژ بە تەواوی بگاتە مانگ
نهێن گیر
یانی گر٬ بێبەخت٬ نهێن بڕ٬ ئاوان٬ پەترەش
ڕەشکه گیز
(خۆ.): پەلکه شینەکانی گووێزی تەڕه، بەگووێزێکیش دەڵێن ، که تیکوڵه شینەکانی پێوه ڕەش و ووشک هەڵگەڕابێ
کلک گیر
(ئەردە.): قوشقنە
گیا
گەیا ٬ (هەورا.) گییوا٬ شینایی ٬ ـــ ی ووشک : پووش٬ بوار٬ (گەر) دایک ٬ دێ لە وەڵام دەڵێن (ئەڤ گیا منە.)
گیا ئالەت
گیایەکە بە کوتراوی لەسەر هەر جێگایەکی دانرێ قووتوویەکی بەسەر ڕوو دابکیرێت ٬ تا هەوا نەدات دەست بەجێ دەکری دەکات ٬ بۆ کوولکان باشە.
گیا ئەسپۆن
بڕوانە : ئەسپۆن.
گیا بڕ (موک.)
(بابا.) فیرکە٬ زگچوونی ماڵاتانە٬ نەخۆشیەکە بە هۆی کرمێکەوە پەیدادەبێت و لەنێو ئاو و گیایاندا دەژی و ماڵات بیخوا پێی دەفیڕێنێ ٬ پیک بڕە ٬ (مەنگوڕ) گیایەکە حەیوان بیخوا دەمرێ ٬ (پژ) رێنج٬ (هەورا.) مافەتە.
گیا بڕە (موک ٬ بل٬ ئاک.)
گیایەکە قەفقەفەیە ٬ قەفەکەی سوورە و لە چیایان دەیدروونەوە بۆ ماڵاتان ٬ گیابڕکە ٬ فیرکە.؟
گیا بۆگەنە
گیای بوگەنیوە ٬ کە کوڵائاوەکەی لە جێگای خارشتدار برژی یا تڵتەکەی لەسەر دانرێ زۆر باشە.
گیا بەخۆڵە
پاڵمە٬ چەورک٬ چەورۆک٬ چەورە.
گیا دووپشکە
دوو جوورە : 1) گەڵای دوڕواوی و زۆر ئەستۆرە . 2) چڵە گیایەکە وە چڵە گەنمی دەچێ ٬ بەڵام گەڵای لەوی باریکترە و کورتترە ٬ لەسەرەوە گوڵی وەکو گەنمی دەردەکات ٬ بەڵان گوڵەکە بەقەد گرێیەکی قامکی درێژ و بە تەڕی نەرمە و بەووشکی دەبێتە دڕوو.