تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گۆزانەوە
گوێزرانەوە٬ گوێزرانەوە٬ لاواندنەوەی منداڵان.
گۆزلبەس (باک.)
کولێرەیەکە بە هەنگوین و گووێز دروست دەکرێت .
گۆزک (باک.)
قۆزاخەی لۆکە.
گۆزیانەوە
گۆزیننگ (باک.)
گوێزینگ٬ قاپی پێ.
گۆزە
گۆزەلەی گەورە٬ ئاڤلینە٬ ـــ بانە: گوێزەبانە . ـــ ک : گوێزینگ٬ گووزەک٬ (کە.) ـــ کوت: سوولڵەت٬ ـــ ڵە: گۆزەی بچکۆڵە٬ ـــ هەنگ: شانەی هەنگ.
گۆسان (باک.)
زیندەوە(ڕەوا.)
گۆست (باک.)
باڵندەیەکە.
گۆسرمە (کە.)
بەڵا٬ ڕووشە.
گۆسپەند (لو.)
گۆسکە (کۆ.)
گۆشت
ئەو نەرماییەیە کە کەوتۆتە ژێر پێستی گیانلەلەرانەوە: لەشی گیانلەبەران پێک هاتووە لە گۆشت ٬ ئێسک٬ خوێن و ئیتر.*
گۆشت تاڵ
ئێسک گران٬ ڕەزا قورس.
گۆشت پارە
ئەو خوێنەیە ٬ کەڕەق دەبێت و دەبێت بە گۆشت لە جێگایەکی لە شیدا.
گۆشتاو
گۆشتخۆر
بەو جانەوەرە دەگوترێت ٬ کە گۆشت دەخوات.
گۆشتی (باک.)
گۆشتی سوێر و ووشکراوە.
گۆشتەزوونە
گۆشتەگیر (سوور.)
کەسێکە لە زۆر خانەدا سەرکوتوو و پێشکەوتوو بێ .