تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گۆر
نێچیر٬ گۆلەکە٬ تەمەن٬ (بۆمانگا) ٬ دووا٬ پاش.
.گۆریە (ڕۆژ.٬ شەبە.)
بیست و یەکەڵەی گۆرانی(هەورا)
21ی مانگی نێوەڕاستی زستانێیەو ئەوانەی لەسەر کوتراوە: کەری بردە سەرکانی کورتانی هێناوە بە شانی. بیست و یەکەڵەی گۆرانی ئەگەر بەفر نەکەوێ، تا قوڵتەی ڕانی، گۆران لە هیچ نەزانی
سوزی گۆرانی
سۆزەی گۆرانی
جۆشی گۆرانی.
شیشەی گۆرەوی
شیشکەی چنین و دروستکردنی گۆرەوی.
گۆران
نێوی خێڵێکی گەورەی کوردە٬ لەوە٬ لەوەڕگەی هاوینێیە٬ جەردە٬ ڕێگر٬ چەتە٬ (فە.) ـــ چی: گۆرانی بٍێژ٬ ــــ ی: شێوەزاری تیرەی گۆران٬ جوورە مەقام و بەستەیە٬ تەڕانە٬ سترین٬ دیلانە٬ ـــ ی گوتن: ستراندن٬ ـــ ی بێژ: چڕگەر٬ دەنگخۆش٬ دەنگبێژ٬ ـــ یەی دارتنگ: لە سەدەی چوواردەمدا بە گۆرانی ئێستایان کوتووە.
گۆراو
دۆیەکە ئاوی زۆر بێ ٬ دۆی ڕوون.
گۆرت (نەھ.٬ شکا.)
بۆ گۆڕی فەلان بەکاردەبرێ ٬ (باک.) شیری کۆن٬ تیغی کۆنە(کە.) ـــ ە: هۆنراوە٬ (کە.) گوردم.
گۆردی (شن.)
هێز٬ تین ٬قووڵ٬ (هە.) نیشانەیەکی بزنانە٬ بزنی کوێ شۆڕە.
گۆرز (باک.)
گۆرسان
گۆرستان .
گۆرم (باک.)
گۆرمزە
خەرتەلە ٬ (سوور.) چووزرکە٬ گوڵی شینە و چکۆڵەیە ٬ گیایەکە بە شینی دڕواویە پشتێندێک درێژ دەبێ و گەڵای سێ قامک پانە ٬ بنەکەی ٬ 30ـــ 40 لکێکی بە زەویدا پاندەبێتەوە و بە کوتراوی لەسەر هەر برین و قونێرێکدابنرێت دەری دەکات ٬ دەڵێن بۆ مارانگەز تووش زۆر باشە ٬ بە ڕۆنەوە دەخورێ.
گۆروا
گۆرپا
گۆرەوی٬ گۆری.
گۆرپێن
گوولبێن٬ گوولوێنە٬ گڵوێنە٬ تەندوور بۆ هەناسە.
گۆرڤا (هەورا.)
گۆرکە (دزە.).
(دزە.). گۆڕک٬ ئاورگ٬ ئاوردان.
گۆرگەلۆقە
جوورە غردانێکە بە لۆقەلۆق٬ (خۆ.) لۆترە .
گۆرگەنگ (زەن.)