تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گڵ (هەورا.)
گڕ٬ خۆڵ٬ خاک٬ ئاخ٬ زەوب هەرد٬ جار٬ چەڵ٬ کەرەت٬ گلواز.
گڵوان (شا.)
گەڵوان.
گڵۆڵە
بەن و دەزووی لێک ئاڵاوی خڕهەڵدراو٬ گرۆز٬ گرۆفک٬ گولۆک٬ گرڵۆڵە٬(کە.) کەسێکە شلەپەتە بووبێت و جووڵانەوەی نەبێ ئیفلیج.
ترشتەی گڵکاری
پاچ، تەشووێی قوڕەکاری
گڵاو
ئاوەگڵ ٬ پیس٬ بەپێی نایینی ئیسلام هەرچتێکی وەسەگی تەڕ بکەوی گڵاو دەبێ . ــــ کردن : ئاوگڵ کردن . ـــ ی : خۆڵاوی ٬ تۆزاوی٬ پیسی.
گڵاوگەرە
گڵاوە
بەنێکی هۆنراوەوەیە لە ملی جووانووان دەکرێت.
گڵاکوتک
کوتکی جل شووشتن.
گڵاڵە(کە.)
ئامادە٬ گەڵاڵە٬ ـــ کردن: کورتکردنەوە٬ کۆکردنەوە.
گڵمەت
گووومتل٬ گووندە (هەو.) کەستەک٬ کەرسەک٬ پەل٬ سندە٬ سمتەکل٬ سندەکڵ٬ کڵۆسن.
گڵواز (کۆ.)
گڵ٬ (هەو.) گلواز٬ پرچی لوول.
گڵووڵە
گیایەکە.
گڵپە
گرپە٬ گرفە٬ ـــ ی ئاوری : بلێسەی ئاگری٬ ـــ گڵپ: گرپەگرپ٬ لرفەلرفی ئاگری.
گڵکاس
گیایەکە بستێک بڵند دەبێ ٬ گەڵای وەکوو تەڕەتیزەیە ٬ بن خڕ و سپییە و گرێگرێیە و بنەکەی ئی شیرینی هەیە و تاڵیشی هەیەو ئەوەی شیرینە دەخورێ.
گڵکەند (هەورا.)
گلکەن٬گڵێنجان٬ گڵنجان.
گڵۆفتن
هەڵکڵۆفتن.
گڵۆڵۆک
گڵێنجان (کە.)
جێگایەکە گڵی لێ هەڵدەکەنرێت.گڵکەند.
گڵە
چتی شیرین٬ (بەزمانی منداڵان). قفە٬ ککە٬ کەکە٬ (فە.) قوڕ٬ ـــ بان : خۆڵەبان٬ (خۆ.) بان بڕاو٬ (هەورا.) خاکەبان٬ ئاخەبان ٬ (باک.) ئاخبان ـــ جان: کانگای خۆڵی سپی یا سوورە دیواری پێ سواخ دەدەن٬ زبڵخانە٬ـــ خۆرکە: کرمی گڵی ٬ ـــ سەر : جوورە قوڕێکی مەیلە و سۆرە ژنان سەری پێ دەشۆن بۆ ئەوەی بە ئاسانی پرچیان داهێنن٬ ـــ سوور: (بابا.) سیمکل٬ ـــ شۆک: گڵی دۆشاو٬ ــــ ماک: قاشۆ مێو.ــــ هەرمەنی : گلەئەرمەنی.
بەنگڵەژیل
جوورە گیایەکە لە مێرگ و تەڕاییدا دیتراوە
دنگڵافستان
(باک.): جۆلانە
دونگڵەفسە
کەڵەشێر و مریشکێکە، کە یەکپەڕی درێژی بەکلکەوە بێ
دونگڵەمەرێ
(هەو.):دونگەمەڕانێ، دایە مەمدە بە گورگی،جوورە گەمەیەکە
دگڵدانە
(بابا.): جاران بۆ بەشەڕدانی کەڵەبابان بەکاردەبرا
سەنگڵاخ(ئەردە)
بەردەڵان،کێفسان،(ئەردە) زربان.
سەگڵاو(هەورا)
سەگاو،سەگی ئاوێ،داعبایەکی ئاوای ودرێژە چووارپێیە کانی وەگووێلکی ساوادەچی، چنگیشی لەهی سەگ دەچێ پێستی بەنرخە(باک)-ی: نەژادی ئەسپانە،جوورەمایین یا ئەسپێکی ڕەسەنە.
شەنگڵەبەرەکەت
شەنگڵە، جمکه، دووانه. پیتو بەرەکەت. (خۆ.) شەنگوول، (خۆ.) خێڕمانه. دوو گووێز یا دوو مازوو یا ئیتر، کە پێکەوە نووسابن: ـ یان پێدەڵێن.
مۆنگڵە
(هەورا.): مانگ٬ مۆنگلە
هەنگڵەشەلە
(هەو.) ئێسترەشەلە ٬ پێ پێ یانێ (گەمەیەکە لەسەر لاقێک دەڕۆن.) ٬ چووزەکە.
پەنگڵەمێش(ئەردە)
چنگڵە چزێ
چنگڵە(هەورا)
زەمبیل، زەمبیلە، بەچرینە، لە شووڵ یان لە قامیش دروستدەکرێ و گچکەیە، سەوەتە
گێنگڵە (سەق )