تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گڵە
چتی شیرین٬ (بەزمانی منداڵان). قفە٬ ککە٬ کەکە٬ (فە.) قوڕ٬ ـــ بان : خۆڵەبان٬ (خۆ.) بان بڕاو٬ (هەورا.) خاکەبان٬ ئاخەبان ٬ (باک.) ئاخبان ـــ جان: کانگای خۆڵی سپی یا سوورە دیواری پێ سواخ دەدەن٬ زبڵخانە٬ـــ خۆرکە: کرمی گڵی ٬ ـــ سەر : جوورە قوڕێکی مەیلە و سۆرە ژنان سەری پێ دەشۆن بۆ ئەوەی بە ئاسانی پرچیان داهێنن٬ ـــ سوور: (بابا.) سیمکل٬ ـــ شۆک: گڵی دۆشاو٬ ــــ ماک: قاشۆ مێو.ــــ هەرمەنی : گلەئەرمەنی.
بەنگڵەژیل
جوورە گیایەکە لە مێرگ و تەڕاییدا دیتراوە
دونگڵەفسە
کەڵەشێر و مریشکێکە، کە یەکپەڕی درێژی بەکلکەوە بێ
دونگڵەمەرێ
(هەو.):دونگەمەڕانێ، دایە مەمدە بە گورگی،جوورە گەمەیەکە
شەنگڵەبەرەکەت
شەنگڵە، جمکه، دووانه. پیتو بەرەکەت. (خۆ.) شەنگوول، (خۆ.) خێڕمانه. دوو گووێز یا دوو مازوو یا ئیتر، کە پێکەوە نووسابن: ـ یان پێدەڵێن.
هەنگڵەشەلە
(هەو.) ئێسترەشەلە ٬ پێ پێ یانێ (گەمەیەکە لەسەر لاقێک دەڕۆن.) ٬ چووزەکە.
پەنگڵەمێش(ئەردە)
مۆنگڵە
(هەورا.): مانگ٬ مۆنگلە
چنگڵە چزێ
چنگڵە(هەورا)
زەمبیل، زەمبیلە، بەچرینە، لە شووڵ یان لە قامیش دروستدەکرێ و گچکەیە، سەوەتە
گێنگڵە (سەق )