تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ددان گڕ
دیانگڕ.-کردنەوە: قیچکردن
دەنگ گڕ
گڕ
دەوره٬کەنار٬ـــ گرتن:دەورەگرتن.ـــ ی ئاوری:هەلآوی ئاگری.ـــ گرتن:سووتان٬ئەستوورایی٬تەشەنە.ددانی ـــ:کەسێکە ددانی درێژە وگڕودیاربێ.دەنگی ـــ ا:گەوره٬زل٬تەپۆلکە (هەورا.)گەرا.
گڕان
تاوی گەرما٬سەختی گەرما و گەری. (هەورا.) داگیرسان٬سووتان٬گڕگرتن.ـــ ە:کێش٬سەنگین.
گڕاو
گەڕاو ٬ئاوی گەرم و سوێر ٬ئاوی کانزایی. ـ ــ ی: حەزلێکردن.
گڕخوواردن
گەڕان٬ خولانەوە٬ سووڕانەوە٬ خولدان.
گڕخۆر
زۆرگەڕ٬ سوورخۆر.
گڕدان
گەڕان٬ ئاورتێبەردان٬ (دزە.) دەست بەسەرداگرتن٬ زەوتکردن.
گڕسەندن (کە.)
ئاورگرتن٬ داگیرسان٬ گڵپەکردن.
گڕهوێر (ڕۆژ.)
گەمۆڕ٬ بگەڕ٬ خوێڕی.
گڕوپڤ
گڕوگاڵ
وورتە وورتی منداڵ.
گڕوێ
ئاوڵاوی٬ خرویەکەدار٬ هاوڵەڕوو٬ ڕووخورۆک٬ کڕوو٬ گڕۆ٬ گووڕوو٬ گەڕ بۆ مرۆ و ووڵاخ و ئاژاڵ ٬ خورشت دار٬ خوریکاوی . ـــ یی: گەڕی ٬ خوڕشت٬ خارشت٬ گڕک.
گڕک
کەسێکە یا چتێکە زۆر بگری ٬دەردێکی ووڵاخانە٬ خارشت٬ بە هەموو چتێکی خڕ دەڵێن وەکوو ئەنگووتک بێ . گرد٬ تەپۆڵکە٬ سپاردە ٬جێگەی پێگەیشتن ٬ ـــ گە ٬ گرکە٬ تڵتە و خڵتەی ڕۆنی ٬ بە سپیکردنی برنجیش دەڵێن ٬ کەبەگڕگڕ سپی بکرێ.
گڕکە (موک.)
خرچان٬ خرچە٬ خرچکە٬ زرک ٬ گزرک٬ کاڵەکی نەگەیشتوو٬ (باد.) ژان و ئازاری حەیوانانە٬ کە خووێنی گووێیان بەرنەدرێ دەیان کوژێ ٬ (خۆ.) خارشت .ــــ زەوی : زهوی بێ گیا و ڕووت.
گڕگڕ (کف.)
گەرک٬ ئاش یا دەستاڕی دارە چەڵتووکی پێ لێ دەکڕێ ٬ کڕە .ـــ کردن : گرک کرن٬ برنج سپی کردن٬ غەڕغەڕەی سەر چآڵاوە . (هەو.) دارێکە سەری هەردووک شەغرەکان پێکەوە دەنووسێن و دەکەوێتە سەرپشتی ووڵاخان٬ ئارماز.
گڕۆل
سەگی گردی و گەڕیدە٬ پارچەیەکی گچکەیە لەبن هەنگڵی دەکرێتەوە٬ گردەڵێ ٬ چاپخە٬ خشتەک٬ گڕەوەر٬ گردەڵە٬ گلوەر٬ گڵۆر.
گڕە
بــای زۆر گەرم ٬تـین و هاڵاو. (بابا.) زریان.ـــ کوێری : نەخۆشیێکی چاوانە ئێکجار ئاودەکات و دەخورێت. ـــ گر: قیڕەقیڕ ٬گوڕەگوڕ. ـــ گرە: (باد.) بڕەبڕ. (موک.) ـــ مەلا: ئاورۆچکەی منداڵان .
ئەنگڕان
هەڵگڕان، زۆر دەوڵەمەندبوون
بەردەگڕوو
بەردەگڕوێ
بەیهەڵگڕیان(دەر)
پێهەڵگەڕان، پێ هەڵچوون
تێگڕا
تێکڕا._یی: تێکڕایی
تێگڕان
تێ ئاڵقان، پێوەبوون، تووش بوون، گرفتاربوون
تێگڕاندن
جەنگڕان
شەڕکەر، شیرکرۆژ._ی: شەڕکەری، شیرکرۆژی
خەمەگڕوو
شینشینک ،دەعبایەکی بەڵەکەوە شینشینکی
داگڕان
داگڕیان
زگڕۆیاندن
زگڕۆیین
زگڕەش
دڵپیس، بەدنیهاد.-ی:دڵپیسی، بەدنیهادی
سنگڕێژ(بار)
شووێنی سنگان لەزەوی-کردن: بەنووکی سنگان زەوی دێخ دێخ کردن.
هەنگڕان
بەلێدان کەوتنەسەری ٬ هەلگێڕان٬ دەڵەمەندبوون.
هەڵانگڕان
دەوڵەمەندبوون٬ بەهەوابوون٬ یا غی و غڕەبوون.
هەڵگڕان
داگڕان٬ هەڵدان٬ بە بەرقەدی کێو و جێگای بڵنددا هەڵچوون٬ زۆر ساماندار و دەوڵەمەندبوون.
هەڵگڕاو
زۆر دەوڵەمەندبوون٬ زۆر لەخۆدەرچوون.