تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گورگ نەخۆرە
پارچەیەکە لە وورگی ئاژاڵ هێندە لۆچدار و پیسە گۆیا گورگیش نایخوا٬ (هەورا.) حەوت لۆ.
گورگ و مێش
سەر لەبەیانی ڕاست ٬ سەر لەبانی ناڕاست ٬ بێچووی دووڕەگە.
گورگانخوارد (کە.)
ئەوەی دڕندە ٬ (گورگ) لێ خورابێ.
گورگانەشەوێ (کە.)
گۆرانی لای لایەی دایکە بۆ نواندنی منداڵ.
گورگە
گیایەکی گوڵ شینە لە نێو توتنی شین دەبێ ووشکی دەکات٬ (باد.) کەڵە٬ حییشکە٬ دەردێکە گڕوێی ماڵاتانە و ئاژاڵانە٬ ئاوی دارکی تووتنی تێدرێ چاک دەبێتەوە٬ (موک.) کوبرووی دەغڵییە (بابا.) دەر٬ کۆ٬ (هەو.) پارسا٬ بەراز٬ سەرسووانە٬ ئەو دارە باریکە یا ئەستوورانەیە ٬ کە لەسەر کووی سووانان دادەنرێت.
گورگەخەو
خەوی سووک.
گورگەلۆقە
گوورلۆق٬ بە ئێرخە غاردان٬ بۆ مرۆ و پێڕۆیانە.
گوری (موک.)
ناو٬ نێو ٬ ـــ دار: گۆنگل ٬ تاودار.
گوریخ(باک.)
گوریزە
کرووزە ٬ لوول٬ گژال٬ قەفقەف و شەپۆلی پرچ.
گوریس
پەتک٬ پەتی درێژ.
گوریسە جوو
جوورە کرمێک نێوزگە تا 60 مەتر درێژ دەبێ.
گورین(کە.)
داڕنران٬ پێست دەرهێنان.
گورینگ (هەورا.)
پلە گۆشتێکە لە ناو لەش شەرمی ئافرەت و ماینا ٬ کە جێی مایەی زگی پڕبێ ٬ کە ببڕێ ئەو جار زگ دەکات.
گوریژن (خۆ.)
گوزژنیر (باک.)
گوزۆڵانێ (هەو.)
گەمەیەکی منداڵانە بە گورزۆنە.
گوستاخ (هەورا.٬ کۆ.)
ئازا٬ تەڕدەست . ــــ ی : ئازایی ٬ تەڕدەستی .
گوستڕک (باد.)
کرمێکی سوورە ٬ کە گەورە بوو وەکو مێروولەیەکی باڵداری لێ دێ و باڵی دەردەکات و بەشەو لەلای قوونییەوە ڕووناکی دەدات ٬ گووئەستێرە.