تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گوردی کار بەش (هەر.)
بزنێکە گووێیەکانی شۆڕبێ و گچکە بێ و ڕەش بێ ٬ بەڵان ناوەندیان زەرد بێ.
گوردە
توول٬ بەش٬ گورد٬ ئازا٬ پاڵەوان٬ لە بنچینەدا کورد لە گورد یا گورد لەو وەرگیراوە.
گوردەگ (دزە.).
سەگی کووێ نەبڕواوە.
گوررزوگۆن (کە.)
بڕوانە : گورزەهۆن.
گورز
کووتەک٬ دار٬ ئاسن یا گوریسێکە سەرێکی خڕ بێ شەڕی پێ دەکرێ ٬ (باک.) دەستە ٬ دەسک٬ ـــ ە : باقەی گەورە٬ (باک.) ـــ ک: کۆڵی چکۆڵە.
گورز و بن مێخی (کە.)
جوورە گەمەیەکی کوردەواریە ٬ یەکێ لە یاریکەران گوریسێکی درێژی بە دەستەوەیە بە دەوری خۆیدا دەسووڕێ ٬ کە لە هەڵمەت و هێنەرەکان بدا٬ ئەوانیش بە گورزەوە بۆی دێن و لێی دەدەن٬ تا یەکێکیان دەدۆڕێنێ .
گورزوقاپ
جوورە گەمەیەکە.
گورزوگولینگ
گیرزوگونک.
گورزەهۆن (کە.)
جوورە هۆنینەوەیەکی خڕە ٬ زۆر تر بۆ قۆچەقانی و سەرڕەشمە بەکاردەبرێ .
گورزەڵانێ (هەو.)
گەمەیەکە منداڵان لە تۆپە گیایەکی بەنێکی تێدەخەن و گەمەی پێدەکەن.
گوروون
گرووتن٬ کهوڵکردنی ئاژاڵ و ئیتر بە جوورێکی ٬ کەبۆ هەمبانە و مهشکە و ئیتر دەست بدات.
گورپ
سەرکردنەسەر ئەژنۆ٬ ـــ ن: خرپن٬ گوپن٬ ڕووپڕ و قەڵە(هەو.)
گورپە
پشیلەی نێر.
گورچلک
گورچە٬ گورچیلە٬ گورچک.
گورچک
گورچیلە ٬ گورچە.
گورچیلە
گورچە٬ گورچک٬ گورچلک٬ گورچیلک.
گورچە (فە.)
گورژین
بۆڵەبۆڵ٬ کوڕەکوری.
گورگ
ڤەرڤ٬ وەرگ٬ گورگوری.
گورگ ئاور