تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گورز
کووتەک٬ دار٬ ئاسن یا گوریسێکە سەرێکی خڕ بێ شەڕی پێ دەکرێ ٬ (باک.) دەستە ٬ دەسک٬ ـــ ە : باقەی گەورە٬ (باک.) ـــ ک: کۆڵی چکۆڵە.
گورز و بن مێخی (کە.)
جوورە گەمەیەکی کوردەواریە ٬ یەکێ لە یاریکەران گوریسێکی درێژی بە دەستەوەیە بە دەوری خۆیدا دەسووڕێ ٬ کە لە هەڵمەت و هێنەرەکان بدا٬ ئەوانیش بە گورزەوە بۆی دێن و لێی دەدەن٬ تا یەکێکیان دەدۆڕێنێ .
گورزۆڵە (هەو.)
بڕوانە: گورزەڵانێ.
گورزوقاپ
جوورە گەمەیەکە.
گورزوگولینگ
گیرزوگونک.
گورزەهۆن (کە.)
جوورە هۆنینەوەیەکی خڕە ٬ زۆر تر بۆ قۆچەقانی و سەرڕەشمە بەکاردەبرێ .
گورزەڵانێ (هەو.)
گەمەیەکە منداڵان لە تۆپە گیایەکی بەنێکی تێدەخەن و گەمەی پێدەکەن.