تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گلە
گازاندە٬ شتی شیرین (بە زمانی منداڵان). بەو گلووە ترێیانە دەڵێن٬ کە هێشوو زەنگەتەکان بووبێتەوە.
گلەیی
گازندە٬گازاندە٬ داد٬گلی٬ گلەھ٬ قیڕە٬ قیڕ٬ ـــ کردن : گازاندەکردن . ــــ کەر: گازاندۆک٬ بێ ـــ : بە ئارام.
حاجی لەگلەگ:
حاجی لەقلەق باڵندەیێکی ڕەش، سپی و دندووک و لاق و مل درێژ و ناسراوە.
دووگلەنگی
(کە.): مەڕێکە دووپارچە گۆشتی خۆڕسکی بە ملەوە بێت
سابوونی لەگلەگ
(باد.):گوڵێکی سوورو ووردە لە نێو دەخڵاندا سەوز دەبێ
لەگلەگ
بەقەدەر کەلەبابێکی زەلام گەورەیە بەڵان لاقی و دندووکی درێژن
پێلەگلەگ(باد)
گیایەکە گەڵایەکەی پەنجەی لە گلەگی دەچی
ئیگلە(فە)
زەنگلە
گەرگلە (باک.)
گڵی نەفتاوییە هەڵدەکرێ.