تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گزەری (هەورا.)
سێوی بن ئەرزی.
گزەگز
گیزەگیز٬ ووزەووز٬ دەنگ و هەستی بەرایی دەست پێکردنی نەخۆشییە ٬ نێوی دەنگی هەڵقوڵینی ئاوێیە.
گزەگز.
جوورە ڕووەکێکە٬ گیایەکە گەڵایەکەی ووردە و دڕواوییە و کە بسووتێ گزەی لێ دێت.
بەگزادە
بەو کەسە دەڵێن، کە ڕۆڵە یا لە نەوەو نەتەوەی بەگان بێ
تەرگزە
دانەیێکە لە نێو داوو تەڵەو فاقەیدا. تەلەزگە، بڤە
جڕەبەگزادە
باڵندەیێکی جووانی ڕەنگاوڕەنگە بەقەد پۆڕێکی دەبێ بەڵام لەو باریکترە، خومە شینکە، خومە ڕێژە
دەنگزەنگ
دەنگی زەنگی
زگزل
وورگن، (هەورا.): بەرزگ.سکزل، زگدەرپەڕیگ.-ی:سکزلی
زەنگزەنگ
چتێکە درزی زۆری تێبووبێ
سنگزهردە
باڵندەیێکی گچکەی ژێر زگ زەردە سەر پشتی ڕەنگاو ڕەنگە بەقەد چۆلوکەیەکییە، زۆرتر لەکاتی جۆدروونێدا دەبینرێ.
سەنگزاوەر
بەردی پازار.
سەنگزاوەرە
مێرگزییرکێ
یاری جگانێ٬ شارەزای کاروباری پیاوان
پەنگزین(باک)
هەڵبەزینەوەی تۆپ و ئیتر
ڕەنگزەرد
پوت، زەرەزەرکی ، دووخووز، ڤەمرتی، سیچەلۆک، - بوون: زلهمین، ڕەنگ پەڕین، ڕەنگ زەرد هەڵگەڕان. –ی: پوتی
ڕەگزینگ
(ئەردە): ڕەگزینگی، ڕەگی گیان
ڕەگزینگی
(ئەردە): ڕەگی گیان لەبەر
گزگزین (باک.)
تەزینی دەست یا پێیە لەبەر لەسەر دانیشتنی و گرانی خستنە سەری.
گیاگزیک (باد.)
جوورە گیایەکە
گەڕەوگزگزە
خوڕەی ئاوێیە٬ دەنگ و خوڕەی ئاوێیە.
یانگزە