تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاگرۆچکە
ئاوورە، ئاگری بچووک و کز. ئاگرۆچکەی منداڵان، گەمەیەکە
ئاگرۆکانێ
(هەورا) ئاورۆچکەی منداڵان
ئاگرۆکە
جوورە برینێکی ئاوداری منداڵانە لە ڕوو پەیدا دەبێ، (هەورا) ئاوورە، ئایزەقوڵە، واز. ئاگرۆشکەی منداڵان
ئاگری ژێرکا
بۆ یەکێک بەکار دەبرێ، کە لە ژێرەوە بە نهێنی شەڕو گێچەڵ هەڵاییسێنی
ئاگری(فە)
ژن یا پیاوێکی هەوەس پەرستە. ناوی چیایەکی گەورەو ناودارە کەوتۆتە کوردستان و نزیک سنووری ئێران و ڕووسیا دیارە ئاگری لێ بووە، ئاڕاراتیشی پێ دەڵێن
ئاگرین(باک)
ئاورین، چتێکە وەک ئاگر. مرۆیەکە زۆر ئازاو بەکار بێت
ئاگرە
ئاتەشەک، ئاوورە، ئاگرۆکە، ئاگرەکە، هەوڵەفەڕەنگی، جوورە برینێکە بە دەم و چاوی منداڵان هەڵدەپەڕێ. جوورە یارییەکی دوو دەستەییە. جوورە نەخۆشیێکە لە کشتوکاڵان دەدا گەڵایەکانی زەردو ووشک دەکات و لە ناوی دەبا
ئاگرەکە(دەر)
شەرا، گرەیێکە بدات لە مەرەزەو لەناوی ببات
ئاگرەگیرە
دەستەچیلە، قولەچیلکەو پووش و پەڵاشێکی ووشکە بۆ ئەوەی بە ئاووری دایگیرسێنن و لە شووێنێکەوە ئاگری بۆ جێگایەکی تر پێ بگووێزنەوە
ئیگرە(ئەردە)
ئێشکگرتن
کێشکگرتن
ئەگریجە
ئەو لزگە مووانە، کە دووای بڕانەوەی لەسەر ناوچاوان ڕادەوەستێ لە لای هێندێکانیش ئەو مووانەی سەری ئافرەتانە، کە لەسەر ڕوومەتەکانی ڕادەوەستن،(شا.، کە)جخ. تیتک
ئەگرە(جا)
ئەگرەنە(ئەردە)
ئەگرەیی(ئەردە)
باج لێگرتن
باج وەرگرتن، باجگیری، بە ناخونەک باج و چتێک لە چتێک وەرگرتن
باجگری