تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خەوگرتنی
قەدەغەکردنی یەکێک لە نوستن بۆ سزا دانی
دابگردن
(ئەردە.): ڕەت بوون ، تێپەڕین
دامانگرتن
دامێنگرتن
داوێنگرتن٬ هەنابردنە بەرکەسێک
دانەگرتن
(باک.):بەگرتندان
داوێنگرتن
دامانگرتن٬ دەستەودامان بوون
داڕووگرتن
داگرتن
خووارەوهاووردن٬ دەست پێکرن٬ دەست بەلێدانکردن. –بە بەردان٬ بەردەباران کردن. هێنانەخووار٬ هانینە خووارێی چتێک لەبەرزییەوە. پەستاوتن٬ داپەستاوتن٬ پڕکردن. –ی بار: ئاخنینەوە و پڕ کردنی جەواڵ و چتی تر لە دان و چتی تر:بارەکەم داگرت. بەچەکان-:گوللە باران کردن. زۆربڵێی٬-بەقسان:واتا ئەوەندە چەنە لێدان میدانی ئاخۆتنی کەسی نەدات٬ درێژە بەقسەدان و سەرخستنە سەر.دروون٬دوورانن(لێواری جلک و ئیتر). دەورە-:دەورەگرتن٬ دەورەدان٬ هەموولاگرتن٬ سفت کردن٬ لێدان٬ کوتان٬ دەست بە لێدانکردن٬ دایگرت٬ زۆری لێدا:فیسارکەسی داگرت:واتە دەستی بە لێدانی کرد. پێ-:پێ لێ-:هەتەر کردن٬ لەسەر ڕۆیشتن٬ میچ لەسەر گرتن٬ بنارکردن٬ داپۆشین و داگیر کردنی چتێک بۆ چتێک:هەوور ئاسمانی داگرت٬ پڕکردن
داگرتنەوە
-ی قیشەک:دووبارە فیشەک پڕکردنەوە بە بارووت و تەرەقه٬ هەڵپێچانی سەری دوو پارچە بە دروون کە لە پێشەوە لەیەک درابن. –ی کون:ئاخنینەوە٬ ئاخنینەوە و پەستانەوە و گێڕانی سەربان تا توند بێتەوە و دڵۆپەی نەکا٬ دروونەوە٬ دووراندنی کەناری جل و بەرگ و ئیتر
داگرتوو
داگرتی
داگرتەک
(باک.):هەڵگر
داگرسیان
داگیرسان٬ پێبوون٬ هەڵکران
دزگرتی
(باک.): دەزگیران
دستگرتنەوە
دەستکێشانەوە و دەست پانکردنەوە.بەری دەست خووێندنەوەممەبەس لەپاشەکەوتکردنیشە.
دمگرتن
(کە.):کلک بڵند کردن، کلک هەڵگرتن(بۆ ووڵاخی بەرزە بە کار دەبرێت)
دوورگرتن
دووگرد
بەرماڵ، دووگورد. پێخەفێکە وەکوو جاجم بەڵام ئەم لە لۆکە دەڕێسرێ.-ی : جاجم و مەوجی پێ لێ وەرگێڕ