تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گردە
برنجی گردە٬ (کە.) نانێکە ئاشەوان دەیکات٬ خەپلە٬ـــ با: (فە.) گردەلوول.ــــ ئاو : (فە.) گێژاوی ئاوێ .ــــ بڕ : جوورە مشارێکی قووڵ و پان و بەهێزە٬ جوورە بڕینەوەیەکە لەنێو قەد دا دەبڕێتەوە وەکوو شووتی و کاڵەک٬ کە لەلای خڕی ببڕێتەوە .ـــ کان : (جا.٬ دەر.) گووێز٬ ــــ لووک (دەر.) : تەپۆڵکە.ــــ ڵە : (هەورا.) گردەڵی٬ گرۆڵ. نشین: دەسکورت٬ پەرێشان٬ بێکار٬ ـــ نشینی : بێکاری .ـــ ەواری: ماڵداری ٬ گردوکۆ٬ کۆمەڵایەتی.
زەنگەنەی گردەکان
نێوی هۆزی زەنگەنە بووە لەسەدەی چاردەمینێدا، لە کەناری هەمەدانێ دادەنیشتن
گردەبوونەوە
بڕوانە: گردبوونەوە.
ئاگردەمێن
کوورەی ئاگر گەشکردنەوە. ئەو کەسەیە کوورەی بدەمێنێ
بەرگردەڵە
دارێکی خڕی گردە، بۆ داگرتنی بەرداشی ئاش، وەستا لەگەڵ پازناودا بەکاری دێنێ
شاگردە
دارێکی درێژی قەڵانگەدارە جۆڵا ڕایەڵی پێ بژار دەکات.