تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لێ گرتنەوە
تەنینەوە٬ لێ بڕین
پارسەنگ گرتنەوە
گرتنەوەی پارسەنگی دەفرو یا چتێکی ترو یا سەرکردنی تەرازووە بۆ ئەوەی هەردووک تایەکانی تەرازوو جووت و ڕێک و بەرانبەر ڕاوەستێ
باڵگرتنەوە
فڕینەوەی باڵندە
بەسەرگرتنەوە
ووڵاخ یا ئاژاڵ و چتێکی تری دزراوە، کە بدۆزێتەوە، بەسەرگرتنەوەی پێدەڵێن، دیتنەوە، دۆزینەوە. تێهەڵچوونەوە لە کردار یا گوفتارێک لە نووکەوە بۆ تەواوکردنی وەکوو دەڵێن: قسەکە یا کارەکەم بەسەر گرتەوە
جێگرتنەوە
شووێنی یەکێکی زیندوو یا مردوو گرتنەوە
داگرتنەوە
-ی قیشەک:دووبارە فیشەک پڕکردنەوە بە بارووت و تەرەقه٬ هەڵپێچانی سەری دوو پارچە بە دروون کە لە پێشەوە لەیەک درابن. –ی کون:ئاخنینەوە٬ ئاخنینەوە و پەستانەوە و گێڕانی سەربان تا توند بێتەوە و دڵۆپەی نەکا٬ دروونەوە٬ دووراندنی کەناری جل و بەرگ و ئیتر
دستگرتنەوە
دەستکێشانەوە و دەست پانکردنەوە.بەری دەست خووێندنەوەممەبەس لەپاشەکەوتکردنیشە.
دەمگرتنەوە
زاربەستنەوە، مەبەس لە خۆ گێرانەوەیە لە خوواردن واتە بە دەستندە چتی بخوات
فاڵگرتنەوە
بەختگرتنەوە
هەڵگرتنەوە
ڕێک خستنەوە٬ هەڵبژاردنەوە._ ی ماڵ: هەڵوەژاردن و خاوێن کردنەوە.
وەرگرتنەوە
پۆستگرتنەوە
کەووڵگرتنی گیاندار
چەوت و چێڵەگرتنەوە