تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گاگوێ
گیایەکە٬ گوپی بەرازە.
گاگۆر
گۆڕەفراوانەکەیە٬ کە لەحدی تێدا هەڵدەکەنرێ.
گاگۆز
جوورە گیایەکە گوڵی شین و جووانە و کێوییە و دانی نێو کەلووەکانی لەجیاتی ئالیکی بەگاجووتان دەدرێ.ــــ ی : سەرسەری٬ خوێڕی٬ هیچ و پووچ.
گاگۆڵە
گاگۆڵکێ ٬ ڕۆیشتنی منداڵی چکۆڵەیە لەسەر دەست و پێیان .
گاگێرە
گاگەل
گاڵ
بانگ٬ قۆزاخەی لۆکە٬ دی لێ کردن بۆگەمە و قەشمەرییە٬ هان: ـــ دان: هاندان٬ (موک.٬ جا.) هەرزن.
گاڵتە
وازی٬ جەفەنگ٬ قەشمەری٬ تەوزە٬ تیزە٬ فشە٬ یاری٬ گەمە. ــــ پێکردن: قوومالرپێکردن.
گاڵدان
هاندان٬ بزواتن٬ فیتدان٬ بزواندن٬ جووڵاندن.
گاڵگاڵک (یەز.)
گاڵگاڵی
جوورە کولیچەیەکە بە ڕۆن و هێلکەوە دەشێلرێ و بە تەندووری دەبرژێندرێ.
گاڵۆک (فە.)
گۆچان٬ داردەست.
گاڵۆکە
گۆچانێکە ئاژاڵی پێ دەگێڕنەوە و قەفەکەی لە ئی دی فش و بڵا و ئەستوورە.
گاڵین
ناڵاندن.ـــ کردن: بە چەقەچەقی ئیش دەڵێن٬ ناڵاندنی نەخۆشیە.
گاڵینە
نانی هەرزنی.
گاڵە
لە ئەندازە پترکرن٬ شڕکردن٬ حەشرکردن٬ مافی تەواودانە دەست.
گاڵەدان
گاڵەگاڵ
گاڕەگاڕ٬ گمەگم٬ هەراهەرا٬ قیڕەقیڕ٬ گازەگاز٬ گڕەگڕ٬ قڕەقڕ٬ شیڕەشیڕ.
گاڵەی دەم
ووشەی هیچ و پووچی هاندانییە.
گاھ
کات٬ وەخت.