تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



نانی گاڵ
گاڵ
بانگ٬ قۆزاخەی لۆکە٬ دی لێ کردن بۆگەمە و قەشمەرییە٬ هان: ـــ دان: هاندان٬ (موک.٬ جا.) هەرزن.
گاڵتە
وازی٬ جەفەنگ٬ قەشمەری٬ تەوزە٬ تیزە٬ فشە٬ یاری٬ گەمە. ــــ پێکردن: قوومالرپێکردن.
گاڵدان
هاندان٬ بزواتن٬ فیتدان٬ بزواندن٬ جووڵاندن.
گاڵگاڵک (یەز.)
گاڵگاڵی
جوورە کولیچەیەکە بە ڕۆن و هێلکەوە دەشێلرێ و بە تەندووری دەبرژێندرێ.
گاڵۆک (فە.)
گۆچان٬ داردەست.
گاڵۆکە
گۆچانێکە ئاژاڵی پێ دەگێڕنەوە و قەفەکەی لە ئی دی فش و بڵا و ئەستوورە.
گاڵین
ناڵاندن.ـــ کردن: بە چەقەچەقی ئیش دەڵێن٬ ناڵاندنی نەخۆشیە.
گاڵینە
نانی هەرزنی.
گاڵە
لە ئەندازە پترکرن٬ شڕکردن٬ حەشرکردن٬ مافی تەواودانە دەست.
گاڵەدان
گاڵەگاڵ
گاڕەگاڕ٬ گمەگم٬ هەراهەرا٬ قیڕەقیڕ٬ گازەگاز٬ گڕەگڕ٬ قڕەقڕ٬ شیڕەشیڕ.
گاڵەی دەم
ووشەی هیچ و پووچی هاندانییە.
ڕەنگاڵە
(هەو.): کەندەسمە، ڕەنگارە، مەلێکی ڕەنگیە بەقەدەر سێروێکی دەبێ
ژەنگاڵی
جوورە هەنجیرێکی باشە، ڕەنگی ئاسمانی ،ئاوی
گاڵگاڵک (یەز.)
گاڵگاڵی
جوورە کولیچەیەکە بە ڕۆن و هێلکەوە دەشێلرێ و بە تەندووری دەبرژێندرێ.
ئەگاڵ
بڕوانە: حەگاڵ
حەگاڵ:
ئاگاڵ. جوورە پەتکێکە جووان وکشت بادراوە ئارەوان لەسەر چەفیە یا جەمەدانییەوە لەسەرسەریانی دادەنێن.
دارچەنگاڵ
(هەو.):ئاڵقە و دووپشکە ، مرازێکە لە نێو کەرەستەی جەنجەڕی دایە
دەنگاڵ
(بڵ.):ئاوێکە لە قەڵشتی کێوان یا لە دەریزی زەویان ڕەوان بێت و کانیش نیە
زەنگاڵ
(ئەردە.): زەندەک. (موک.) گۆرەوی ئەژنۆیان، گۆرەویێکە لاسکی هێندە درێژ بێ بگاتە ئەژنۆیان، لە چەرمیش دروستی دەکەن، هێشووی داڵ
چنگاڵ و ڕۆن(دەر.، ڕۆژ)
هەرمێشک، کوللێرەی گەرم لە ناو ڕۆن کوشین بۆ خوواردنی
چنگاڵ(هەورا)
چەنگاڵ، چنگوڕک،_ی شێری: چەنگاڵی شێری و جانەوەرو باڵندانە. (هەورا) قامکەوانەیە لە تەنەکە دروستدەکرێ بۆ سەپانان، کە لە کاتی دروێنەدا لە قامکی دەکەن. قولاپی گرتنێ وسنێکی چنگدارە گۆشت و چتیتری پێدادەکرێ. ئاسنێکی لە تەڵەی دەخرێ یان سەتڵ و دۆڵچە، کە کەوتنە ناو بیرەوە پێی دەردەهێنرێ
چەفیەو ئاگاڵ
چەتفەو حەگال
ڕنگاڵ
شیلەی دۆشاووهەنگووینوئیتر،هەنگووین و دۆشاوی پوختیپالێوراو،ڕەواقیهەنگوینی،ڕینگ.
ڕەنگاڵ
ڕنگال
ژەنگاڵ
دانە،دانەی فەرەنگ.زەنگاڵ،وەکوو کاڵە وایە لە پێ دەکرێ.بەلەک پێچ لە چەرمی و یا لە خوری و چتێکیتر.مووچ پێچ، مووس پێچ
گاڵەگاڵ
گاڕەگاڕ٬ گمەگم٬ هەراهەرا٬ قیڕەقیڕ٬ گازەگاز٬ گڕەگڕ٬ قڕەقڕ٬ شیڕەشیڕ.
گڕوگاڵ
وورتە وورتی منداڵ.