تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گازی پشتی (موک.)
گازەری پشتی
دەرگایەکەی خستە سەرپشت٬ واتا خستیە سەرگازی پشتی.
گازەگاز
(دزە.) گوڕەگوڕ٬ قڕەقڕ٬ (خۆ.) گڕەگڕە٬ هەراهەرا٬ بانگەبانگ٬ دەنگەدەنگ٬ گاڵەگاڵ.
بەلەنگازی(باک)
هەژاری، ژارۆیی
خڕکەگازوولکە
یارەڵماسی، پەتاتە
خڕکەگازۆڵە
(شار.):یارەڵماسی،پەتاتە
دۆنگازی
زنگازنگ
(زا.):دەنگی زەنگ
بەرگاز(باک)
خەڵفی هەنگووین، خڵێف
تاوگاز
هەتاوبردوو._بوون: هەتاوبردن. بۆ_ی گیای پرپرە بخورێ و خۆی پێ بشۆری زۆر باشە. دۆی داندۆکێش لە لەشی بدرێ زۆر باشە
خۆرانگاز
(هەو.):شووێنێکەلە لەش کە تیشکی خۆر سووتاندبێتی. هەتاوبردوو.-بوون: هەتاوگازبوون
خۆرەنگاز
هەتاوگاز، چتێکە هەتاو گەزتبێتی
قنگەگاز
(شا.): برینێکە لەسەرەوەی ئێسکی سمتی گیان لەبەران دێت دێت کە شوونەکە نێکی پێدەڵێن ٬ لە کوڵوکی ووڵاخیش پەیدا دەبی بەهۆی گرتنی زین یا کورتان ویا بارەوە
مارانگاز
مارگەزتوو٬ گەزتە. مارانگەزتوو. چارەی لە کوردستاندا ئەوانەن: ا)تریاک. دەڵێن: کەمێک جێگایەکی بکڕێنرێ و تریاکی لەسەر دانرێ بەڵان تریاکەکە تەڕ بکرێ ئەوسا دانرێت. زۆر تاقی کراوەتەوە بۆ دووپشکیش زۆر باشە. 2)ئاور. دەڵێن: جێگایەکەی کەمێک دەکڕێنرێ پۆلووی ئاوری لەسەر دادەنرێ ئەوسا کەمکەمە ئاوساوییەکەی دێتە خوارەوە تا تەواو دەنیشێتەوە. بۆ دووپشک زۆرتر تاقی کراوەتەوە. 3)پووشووی نێوداری . دەڵێن: ئەو پووشووەی کە دەیکوشن وێک دێتەوە کە بەر دەبێتەەوە بە ئاور بکرێ و لەسەر جێگای مار پێوەدراوی دانرێ تا هەمووی دەسووتێ ژەهرەکەی تەواو کۆ دەکاتەوە و دەیکاتە پلۆق و دەردەبێ و کابرا لە مردن ڕزگار دەبێ. 4)پەڕی تاوسی. دەڵێن: کچە ئینگلیزێک لە هیندستان مار پێیەوە دەدا گەلێکی لەسەر کۆ ببونەوە نیاندەزانی چی لێ بکەن کەچی هیندیێکی پیر ڕادەبرد کە وای دیت دەست بە جێ سەبیلەیەکی پڕ کرد لە پەڕی تاوسی و کێشای و دووکەلەکەی لە دەم و لووتی کچەکەی دەکرد. کچەکە چاوی هەڵێناو کەمێک وەهۆش هاتەوە ئەوجا سبیلەکەی لە دەمی کچەکە ناو پێی کوت بکێشە کە کچەکە چەند نەفەسێکی لێدا تەواو چاک بۆوە. 5) سیریی تەڕ یا ووشک. دەڵێن: جێگایەکی کەمێک دەکڕێنرێ و سیری بە کوتراوی لەسەر دادەنرێ و دەبەسترێ. 6) گۆرمزە. دەڵێن: هەر چەندی کە ئەستوور بووبێ٬ گەڵاو لاسکی گۆرمزە بە کوتراوی لەسەری دادەنرێ بە شەو و ڕۆژێک چاکی دەکاتەوە. 7) نۆشادر. دەڵێن: نیو میسقاڵ نۆشادر لە ئاوێدا بخوا و هێندێکیش لە جێ دەمی ماری بدات مارانگەزتوو چاک دەبێتەوە. 8) بۆنخۆشکە. دەڵێن: گیایەکە لە زیخماڵان دەبێ بۆ مارو دووپشک و کچەڵی زۆر باشە. بە تەڕیی دیارە بەڵان بە ووشکی کەمێک تەڕ دەکرێت لەسەر جێگا گەزراوەکەی دادەنرێت کە کڕێنرابێ. بۆ برینێکی کە حەرارەتی زۆر بێ لە نێو ئاوێدا زۆر دەکوڵێنرێ و تێی دەدرێت. 9) گیامار.دەڵێن و دیتوومە: پنجە گیایەکە تا دووبست و نیو بڵند دەبێ و لە بنەوە چەند لقێکی باریک هەڵدەچێ و لە بنەوە تا سەری بە بڵاوی بە قەدەر پانی قامکێکی دوو جووتە گەڵایەکی بەرامبەر یەکتری دەر دەکات لە لای سەرەوەش هەر گەڵایەکی کارتەیەکی چکۆڵە دەردەکات کە هەر یەکەی 3-4 گەڵای چکۆڵەی پێوە دەبێ. گیامار بۆنی خۆشە بەڵان زۆر تاڵە. گەڵایەکانی وە ئی ڕێحانەی کێویی و سپی دەچێ. گوڵی گیاماری لەلای سەرلکەکانەوە هێندەی بستێکی گوڵی سوور یا سپی یا شین دێنێ٬ شکڵی گوڵەکانی وە گوڵی گیا چاومژمژەی دەچێ. بنەکەی لەزەویدا بە قەد قامکێکی ئەستوورە بە ڕیشەی ووردو زۆر داپۆشراوە. ئەو گیایە بۆ مارو دووپشک جێگایەکەی دەکڕێنرێ و لەگەڵ ماستی بە تێکەڵاوی لەسەری دادەنرێ و دەبەسترێ و دەست بە جێ چای گیاماری چەند ئیستیکانێکی دەدرێتێ. زووی چاک دەکاتەوە
هەتاوگاز
تاوگاز٬ تاوبردوو. –بوون: تاوبردن٬ تاوگازبوون
پینگاز
هێلکەی گێچین، هێلکەیەکە لە گێچی دروستکرابێ
گازەگاز
(دزە.) گوڕەگوڕ٬ قڕەقڕ٬ (خۆ.) گڕەگڕە٬ هەراهەرا٬ بانگەبانگ٬ دەنگەدەنگ٬ گاڵەگاڵ.
گەنگاز (باک.)
ئاسان.ـــ ی : ئاسانی.