تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بارووتکەر
بارووتساز._ی: بارووتسازی
بارکەوتوو
بڕوانە: بارکەوتە
بارکەوتە
کەسێکە باری لێ کەتبێ. هەژار، دەستکورت، کەسێکە بەدبەختێتی و نەهاتی ڕووی تێکردبێ
باریکەڕێ
باریکەڕێگا
بازاڕکەساس
بێ بازاڕ._ی: بێ بازاڕی
باسکەباسک
بڕوانە: باسکەسەگ
باسکەدار
باسکەسەگ
جوورە سەگێکی باریکە وە تاجی دەچێ بەڵان لەو گەورەترە، باوکی گۆڵە سەگەو دایکیشی تاجییە، (هەورا) دوڕڕە سەگ، دووڕەگ
باسکەمەلە
جوورە مەلەیەکە بە جووڵاندنی باسکان ئەنجام دەدرێ
باسکەوجاڕ
باسک هەوجاڕ، دەسکی هەوجاڕی
بالیفۆکەی ماری
جوورە کرمێکە
بانکەر(باک)
باوکەلێ
لە کاتی دووانێکی خۆشەویستیدا بەکار دەبرێ، باوکەکم، باوکە
باوکەڕۆ
ووتەیەکە لەکاتی شیوەنێدا بەکار دێنرێ
باڕەکەو
بێچووە کەو، (هەورا) گوواری، کارەکەو، کێ بار
باکەش
بابووێر، باکێش. کەڵەشاخ، ئیستیکان و کووپە لێدان بۆ ئەوەی تا هەڵامسێ و نەشتەری لێ بدەن. نەشتەر، هەواکێش
باکەش گرتن
کەڵەشاخ گرتن لە شووێنێکی لەش بە بێ ئەوەی، کە بەنووکی نەشتەرێ بریندار کرێ