تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەڵەهێڕ
کۆبوونەوەی کەڵەگای زۆر بۆ سەرمانگا بەکەڵ
کەڵەهێڕکردن
مەبەس لە گەلە کۆمەگی چەند کەسێکییە لە یەکێک.
کەڵەهەرز
کاتی تێبەربوونی بەرانە کێوییه٬ کە نێرەکانیان وەکوو شێتیان لێدێت.
کەڵەوانە
کەڵەووران
(کە.):کۆمەڵەی کەڵەگایان
کەڵەوێ
گیایەکی گەڵاپانی بەرزە دڕکەکەی دڕووێکی تیژ دەردەکات
کەڵەوە
دارکەڵەمە٬ کڵاوە
کەڵەپشکۆ
ئەو چتانەیە٬ کە لە مردوو بە جێ دەمێنێ بۆ کەس و کار٬ میرات
کەڵەپچە
ئاسنێکە دکرێتە دەستی بەندییانەوە٬ بەلەچکە٬ کەتەن٬ کەت بەسە. –کردن: هەردوو دەستی بەندی لە کەلەپچەکردن
کەڵەپیاو
پیاوی گەورە و زەلام٬ کەڵەمێر
کەڵەپیتاک
چتێکە ئاغا لە ژێردەستانی خۆی دەستێنێ ساڵێ جارێکی یا پتر لە کاتی دەستکوورتی و پێداویستیدا
کەڵەژ
قایمەی مێوی٬ بەدارێکی دوولکیش دەڵێن کەوەژێر دوولکان دەدرێ
کەڵەژەی پشتی
(شا.):بڕبڕەی پشتی
کەڵەک
دیواری قەراخ باخ و باخچە و گۆڕستانانه٬ کە بە ووشکەبەردی بڵندکرابێ٬ گۆجار٬ ئاغەڵ. –ی ووردە بەردان:گۆجار٬ ئاغەڵ٬ شکار٬ شکێر٬ کووچ٬ کۆمەڵەبەردێکیشە لە زەویدا کۆکرابێتەوە. –ی سەراوێ:چەند دارێکە لێک دەبەسترێن بەچەند کوندەیەکی گەورەی فوودراوەوە لە نێو ئاواندا پێی دەپەڕنەوە و هاتوچۆی پێدەکەن. ساخته٬ ڕووشه٬ کێشه٬ گێچەڵ٬ ڕەتم٬ فێل٬ تەفرە٬ ڕیوم٬ حوققه٬ داو. کەڵەکە٬ لەسەریەکتری کۆبوونەوە٬ دیواری بەردە٬ کە بە ووشکی هەڵچنرابێ. –ی بەردان:کۆمابەردێک
کەڵەک کردن
کۆکردنەوەی چت و خستنەسەریەکتری. فێڵ کردن.
کەڵەکباز
فێڵباز.-ی: فێڵبازی
کەڵەکبوون
بەسەریەکتریدا کەوتن و کۆ بوونەوەی چت
کەڵەکردن
بڕوانە:کەڵەککردن
کەڵەکووک
(ئەە.):کەڵەباب
کەڵەکووی
(هەورا.): نێریەکێوی