تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەبابی
خێڵێکی کوردە دوو تیرەیە ٬ 1) زاگا 2) شەموولە لە کەنار هەولێرێ دادەنیشن
کەبابە
دانەیێکی ڕەشە لە بیبار (ئیسیوەت)زلترە. کەبابەی چینی
کەبابەبوون
مەبەس لە گەورەبوونی جووچکی باڵندەی کەوی و کێویی٬ کە لە وانە بێ گۆشتەکەی بخورێ
کەبابەی چینی
چتێکی دەنک ووردی گەرمیانییە وەک کونجی بۆ بەربوونی دەنگ دەخورێ و بۆ ڕەوانی دەدرێ بە منداڵی ساوا
کەبات
دارێکە بە قەد دارسێوێکی بڵنددەبێ بەرەکەی لە لیمۆ زلترە گڕنی گڕنی درێژووکەیە و دەخورێ لە ترشیدا بۆ مرەباش بە کاردەبرێ
کەبادە
(ئەردە.): کەوانەیێکی ئاسنینە زنجیرێکی ئەستووری پێوەیە زۆرخانەچی لە کاتی وەرزانەوە دا هەڵیدەسووڕێنێ
کەبار
(ڕەوا.): سەڵا٬ مەلایان شەوی هەینییان لەسەربانی مزگەوتان بە دەنگی بڵند ب زمانی ئارەوی بە خووا و پێغەمبەری هەڵدەڵێن٬ سەڵای پێدەڵێن
کەبانوو
کەبانی
(باک.):کابان٬ (باک.):کەبانوو٬ کەیبانوو
کەبلەمە
کەبوورە
(ئەردە.): پشێوی٬ ئاشێو٬ ئاشوو٬ (ئەردە.): خەڵوو
کەبیسە
برێتییە لە ساڵی تەواو ئەوساڵەیە٬ کە مانگی شوبات 29 ڕۆژە بە چووار ساڵان جارێکی ساڵی کەبیسە تەواو دەبێ ساڵی میلادی (زایین)٬ کە دابەش بکرێ بە سەر ژمارەی چوواردا کەم و کووڕی نەما و شایانی دابەشکردن بوو ئەو ساڵە ساڵی کەبیسەیە ئەگەر کەم و کووڕی(کسر)ی مایەوە بەوساڵە ناڵێن کەبیسە
کەبەر
شەفەلە٬ گیایەکە لەگەڵ سیری بکوترێ و لەسەر شووێنی باداری داندرێ زۆر بە سوودە. گیایەکی هاوینییە گەڵایەکەی بە کوتراوی بۆ دووپشک و مار پێوەدراوان زۆر باشە بە خوواردن و لەسەربریندانان٬ گوڵەکەی وەکوو گوڵی گوڵاوییه٬ بەڵان هی زەرد و سپیش هەیە بە بەرەکەی دەڵێن(شەفەلە) بەقەد سێوێکی دەبێ و دەقەڵشێ و دەبێتە چووار کووز ناوی سوورە و دەنکیشی تێدایه٬ شەفەلە تەنها بۆ خوواردنێ باشه٬ گەڵای یا کۆلکەکەی بە ووردی لەگەڵ ئاردی تێکەڵ بکرێت و تادوو کاتژمێران لە سەرجێگای باداری دادەنرێت دەیسووتێنێ لک و گەڵایەکانی وەک توو تڕک وایە
کەبەرەزبرە
(زەن.): بەردەزوور
کەت
(موک.): قەتێ٬ (باڵندەیێکە) ٬ کوڕکوڕە٬ چووارپا٬ چارپایه٬ تەختی نوستنێ. (زا.) وێنجە. (خۆ.): تاق٬ تاک٬ کەرت٬ لەت٬ کوت٬ پارچه٬ (هەورا.): کەدی دارانە بە گەڵاوە. (باک.): جوورە پاقلە و جوورە گیایەکە . شان٬ پتر لەگەڵ ووتەی گۆڵدا بە کاردەبرێ:-و کۆڵ: واتە شان و کۆڵ. لادانێکە لە نانەواخانەدا ئاردی تێدەکرێ. (باد.): یەک.
کەت وپیت
(هەورا.): تاق و لۆق٬ تاق تاق٬ کەتکەت
کەت وکڵفت
گیانداری زل و لەندەۆر و تێکسرماو
کەتان
کرێکی تەنکە لە دەزوو دەچێنرێتو سپییە و ناسک و بە نرخە ئافرەتان دەیکەنە کراس و سەرپۆش٬ بۆ مەندیلیش بە کاردەبرێت. گیایەکە گوڵدارە وەکوو هەرزنییە گوڵەکەی مانگەشەوی چاردە لێیدەدا هەڵدەوەرێ تۆوەکەی بە کوتراوی و کوڵاوی لە هەر جێگایەکی ئاوساوی لەشی دابنێن دەینیشێنێتەوە لە لاسکەکەی وەکوو گوش هێندێ چتی تەنراوی لێدروست دەکەن٬ بە گیایەکەش هەر دەڵێن کەتان ڕۆنی دەگیرێ بۆ خواردن و سابوون و زۆر چتیتر. ڕووپۆش
کەتان و کەوان
(ئەردە.): پەردە و کوڵلە
کەتانی
جوورە بادامێکی تێکوڵ تەنکە