تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەوتنەوە
دوواکەوتنی کەسێک و لە ڕۆیین٬ مانەوەی٬ نیازم بوو بچمەوە مەهاباد٬ کە چی کەوتمە وە واتە نەچووم و پەکم کەوت. وازهێنان٬ دووبارە تووشی گرانەتابوونەوە٬ دووای ئارەقە کردنی. دووبارە کەوتن.سەر لە نووێ نەخۆشکەوتن. مانەوە لە هاوڕێیان لە کۆچ و کۆچباریدا
کەوتوو
بێچاره٬ کەنەفت٬ کەفتوو٬ کەتی٬ ڕاکشاو٬ درێژبوو٬ ڕماو٬ تەپیو٬ کەسێکە یا چتێکە کەوتبێ
کەوتوویی
گرانەتا٬ گرانەتێ
کەوتین
(باک.): قەڵشین٬ قەڵەشران(بۆ ووڵخ)
کەوتەکەوت
وەڕەوەڕ٬ حەپەحەپی سەگی
کەوتەی
(هەورا.): کەوتن
کەوتەی باڵدارا
(هەورا.): گرانەتای باڵندان
کەوجز
(ئەردە.): کەوجێز
کەوجێز
(ئەردە.): ئاوگەردان٬ئەسکووێ
کەوخۆر
دەنکە هەرە گجکەکانە لە نێو هێشووە ترێیاندا٬ کە لە پێش ئەوانی دی سووردەبن
کەوداو
ماکەوێکی مێیە بنرێتە وە تا نێرکەوانی لێ کۆ بێتەوە و ڕاو بکرێن. چەند دامووسکێکە لە نزیک ماکەوێکییە دادەنرێنەوە تاکوو کە ماکەوەکە خووێندی کەوی دی بە دەنگییەوە بێن و بکەونە ناو داوەکەوە
کەودەری
باڵندەیەکە بەقەد قەلەموونەی دەبێ و هێندەی شەش کەوانە بنگووێ و دندووکی لە جیاتی وەی٬ کە سوور بن زەردن٬ پەڕەکانی تەنیشتی دەقدەقن و خاڵخاڵن لە لای برادۆستیان ڕەنگی بۆرە تەنها لە نێو بەفرێدا دەژی و سەری پەڕەکانی سپییە هێلکەشی وەهی قەلەموونەی دەچێ هەرچەند بەلەش زۆر گەورەیە٬ بەڵان بە شێوە هەرکەوە٬ گۆشتی خۆشە.(هەر.):کەودڕی
کەودەن
نازیرەک٬ تەنبەڵ٬ گێل.-ی:نازیرەکی٬ تەنبەڵی٬ گێلی
کەورشکاری
پەنا و پەسیوی ڕاوێیە
کەورک
(بابا.): جوورە هەرمێیەکە. (شا.) گەوەڕ
کەورێشک
کەروێشک.- ە. (ئەردە.): کەرویشکە. هەژانی سەری دەغڵ و شیناوەردیانە بەبا
کەوسەل
(باک.): کیسەڵ
کەوشاندن
(باک.): فڕێدان. (باک.): گێژکردن
کەوشدروون
پێڵاودروون
کەوشدۆز
کەوشدروو