تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەمانکێش
پەتکەر.-ی:پەتکردن
کەمانە
(هەورا.): کەوانه٬ مرازێکی ئاهەنگییه٬ تیرێکی ئاوێژراوه٬ کە بگەڕێتەوە بە هۆی ئەوەیەوە٬ کەوەچتێک کەوتبێ
کەماهی
(باک.):کەمی
کەماو
بێ ئاو٬ چێشتی پەیتە
کەماچ
(باک.):زوور٬ زبر٬ ئەستوور٬ توند٬ پتەو
کەماچە
(زا.):کەمانچە
کەماڵەڵەیی
تیرەیەکە لە جاف
کەمایەتی
کەمێتی٬ کەمایەسی٬ کەماسی٬ کەم و کووڕی٬ ناتەواوی٬ دەستکورتی٬ کێماتی٬ کێماهی٬ کێماسی٬ چتێکی کەمە لە نێو چتێکی زۆردا
کەمایەسی
ئاوسەرکەمی٬ کەمایەتی٬ کەم بوونەوەی چت و نزیک بوونەوەی لەبڕانەوە
کەمباخ
(هەکا.٬شکا.):وێران٬ کاوول٬ کەلاوە. (زا.):زۆردار٬ ستەمکار.
کەمبار
بڕوانە:کەمبارە
کەمبارە
(ئەردە.): کەم بەهرە٬ کەم سوود
کەمباز
(ڕەوا.هەو.):بڵندایی٬ کۆسپه٬ جێگایەکە ئاو دڕیبێتی و بەسەریدا باز بدرێ
کەمبوون
هندک بوون٬ نزیکبوونی چت لە بەسەرچوونی و بڕانی.
کەمبوونەوە
کێم بوونەوە٬ کەم و کووڕی لێپەیدابوونی چت
کەمبەت
(زا.):گومبەز
کەمبەر
(باد.):پشتێند٬ کەمبەربەست٬ کەمەر
کەمبەربەس
کەمبەربەست
(باد.):جوورە زۆرانیێەکە دوو کەس دەچنە ناو کەمەندێکی تا یەکێک یەکێکی نەکوژێ نایەتە دەرێ. جوورە پشتێندێکیشە