تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەفتنەدڵ
پەسند کردن٬ بەدڵداهاتن٬ لێویان
کەفتنەوە
بێزیان٬ هەڵکەفتن٬ لەبەرچاوان کەوتن
کەفتوو
(باد.):کەوتوو
کەفتیار
(ڕەوا.):کەمتیار
کەفتەکار
مەردومی کەوتووی زەبوون. –ی: زەبوونی ٬ لەکارکەوتنی مەردوم
کەفتەیی
(هەورا.): کەوتن٬ (کە.): ڕەشەگرانەتا٬ کوتوویی٬ یاو سەرەمڕ
کەفخوێ
(باک.):کەیخودا
کەفدەریا
چتێکی سپیە وە ئێسکی ڕزیو دەچێ
کەفدەم
کەفز
(زا.):قەوزە
کەفش
کەوش٬ بنهەنگڵ
کەفشت
تووزم٬ خوو
کەفشیڵ
(باک.):کفی زاری٬ لیکی دەم
کەفشێڤ
(زا.): سووێنەی کەشک تێدا سوونەوە
کەفلێدان
بریتیە لە بردنی چتێک بە ناخونەک
کەفلەمە
(ئەردە.): کەپلەمە
کەفماڵ
سوواخ. –کردن: سوواخکردن. سوواخێکە کە بە دەست لێدرابێ
کەفچاندن
لە فێهاتنێدا زاری کەف بکاتەوە٬ بەهۆی تووڕەبوون یا ئازارێکەوە کەف لە زار هاتنە دەرەوە. لە جنێو و هەڕەشەدا کەف دەچێنرێ.
کەفچک
(باک.):کوچکی چکۆڵە