تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەڵەکە
ئاژاوه٬ ئاژاوڵە٬ کەڕەسیسه٬ کۆبوونەوە و بەسەریەکدا کەوتن٬ بانیەک. تەڵەکە
گازمالووکە
گازوولکە٬ (خۆ.) چیلکەیەکە وەبەر فاقەی دەدرێ ٬ کە دانەکەی خوار بەردەبێ.
گازوولکە
دارێکی دوو لکە لەسەر قووڵکەیەکی دادەنرێت و دارێکی دیکەش لەنێو دوو لکەکەوە بە بەردێکی پان و قییت دانراو هەڵدەسپێررێ دانی دوو قووڵکەکەی دەکەن٬ کە چۆلەکە دانی بخوا٬ دارە دوو لکەکە لە جێی خۆی نەوی دەبێ و دارەکەی دی دەترازێ و چۆلەکەکان لەنێو قووڵکەکەیدا دەمێننەوە و بەردەکەش بە پانی بەسەر قووڵکەکەیدا دەکەوێ.
گاسکە
بەگۆرانی دەنگ لێوەهاتن٬ گاسکە گاسک.
گاڵۆکە
گۆچانێکە ئاژاڵی پێ دەگێڕنەوە و قەفەکەی لە ئی دی فش و بڵا و ئەستوورە.
گاییکە
جوورە ئێسترێکە لە نێوانی کەر و گا دا پەیدا دەبێ.
گفکە
گووڵینگ.
گلۆکە (خۆ.)
گیایەکە بنەکەی دەکرێتە ئەسپوون.
گونجیلکە (کۆ.)
گونکە (بابا.)
ئەنگوتک.جوورە ترێیهکە.
گووگلێنکە (شا.)
بنگرە٬ گلێرە ٬ تەرزەی وورد٬ پێشڕەوی بەفرێیە.
گوڕکە
گوڵۆکە
گەپڵە٬ گیایەکە ڕوت و لووس هەڵدەچێ و کوێستان گوڵی زەردە دەردەکات ٬ لەسەری هەموو لکەکان گەڵاکانی 4-3 دانەن.
گچکۆکە
گچکە
بچووک٬ـــ تر:بچووکتر٬چکۆڵە٬تووژک٬تیژک٬ووردەڵه٬وورد٬بچکۆڵه٬بیچکه٬ـــ یی:بچوکی.
گڕکە (موک.)
خرچان٬ خرچە٬ خرچکە٬ زرک ٬ گزرک٬ کاڵەکی نەگەیشتوو٬ (باد.) ژان و ئازاری حەیوانانە٬ کە خووێنی گووێیان بەرنەدرێ دەیان کوژێ ٬ (خۆ.) خارشت .ــــ زەوی : زهوی بێ گیا و ڕووت.
گژکە (ڕەوا.)
گۆرکە (دزە.).
(دزە.). گۆڕک٬ ئاورگ٬ ئاوردان.